مه‌ترسييه‌كانى به‌هه‌رێمكردنى كه‌ركووك چيين..
ديبه‌يتى كوردستان 24:
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سياسى عه‌ره‌بى له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، له ئێستادا پشتيوانى هيچ پڕۆژه‌يه‌ك بۆ دياركردنى چاره‌نووسى كه‌ركووك ناكه‌ن تا ناوچه‌كانيان ئازاد نه‌كرێت.
هاوكات توركمانه‌كان پشتيوانى له به‌هه‌رێمكردنى كه‌ركووك ده‌كه‌ن، به مه‌رجێك له داهاتوودا ئه‌و هه‌رێمه نه‌لكێندرێت به هيچ هه‌رێمێكى ديكه‌وه.
سه‌رجه‌م لايه‌نه كوردييه‌كانيش پێشنيازى به هه‌رێمكردنى كه‌ركووك ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له ميانى به‌رنامه‌يه‌كى تايبه‌تدا كه هونه‌ر ئه‌حمه‌د له كه‌ركووكه‌وه پێشكه‌شيكرد، پرسيارى ئايا بۆچى لايه‌نه كوردييه‌كان پێشنيازى به هه‌رێمكردنى شاره‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ئايا په‌رله‌مانتارانى كورد له به‌غدا چييان بۆ پارێزگاكه‌يان كردووه.. مه‌ترسييه‌كانى به هه‌رێمكردنى كه‌ركووك چيين..
پارێزگارى كه‌ركووك نه‌جمه‌دين كه‌ريم له چه‌ند رۆژى رابردوودا رايگه‌ياند، پێشنياز ده‌كات كه‌ركووك بكرێته هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ به پاساوى ئه‌وه‌ى كه‌ركووك له لايه‌ن ناوه‌نده‌وه په‌راوێز خراوه و په‌رله‌مانتاره كورده‌كانيش هيچيان بۆ شاره‌كه‌يان نه‌كردووه.
له ديبه‌تى كوردستان 24دا هه‌ريه‌ك له چاخه‌وان ده‌لۆ و رێبوار ته‌ها ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك و نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان عارف قوربانى بۆچوونيان ده‌خه‌نه‌ڕوو.