موقتەدا سەدر هۆزە چەكدارە سوننەكان بە داعش پێناسە دەکات
K24 - ھەولێر
نوسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدڕ لە بەیاننامەیەکدا هێرش دەکاتە سەر ئەنجوومەنی ئیسنادی سوننەکان و بە داعش پێناسەیان دەکات.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە:" لەنێو ئەوانەدا جێگەمان نابێتەوە كە دەستدرێژی دەكەنە سەر براكانیان و هەڕەشەی كوشتیان لێدەكەن، ئەوانە لە داعشە تیرۆریستەكان دەچنو بەرگری لە داعشە گەندەڵكارەكان دەكەن".
بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، چەکدارانی هۆزە سوننەکان هەڕەشەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کردووە، کە زۆرینەیان لایەنگری سەدرن.