زانیاری نوێ لەسەر شەڕە تەقەکەی ئەمشەوی سلێمانی

دەست بەسەر ئەو چەکانەدا گیراوە کە تەقەکانی پێکراوە

شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە

K24 - هەولێر:

دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوێکی شەڕە تەقە لەنزیک نەخۆسخانەی هەرێم، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، چوار کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون

ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕووداوەکەی شەڕە تەقەکەی ئەمشەوی سلێمانی کە کەسێک گیانی لەدەستدا، چوار کەس دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ئەو چەکانەدا گیراوە کە تەقەکانی پێکراوە.

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەك، بنەماڵەی ئەو چەند کەسەی لە سلێمانی تەقەیان لێ كراوە ویستویانە هەڵبكوتنە سەر ماڵی تۆمەتبارەكان و ماڵەكەیان بسوتێنن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رێگریان لێکراوە. 

ئەمشەو کاتژمێر 7:30 لە شەقامی شەست مەتری لەنزیک نەخۆشخانەی هەرێم لە شاری سلێمانی، رووداوێکی تەقەکردن روویدا و تێدا کرێکارێکی تەمەن 33 کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.