به ڤیدیۆ.. ره‌یان مه‌حموود: به‌خوا ئه‌و بوو
ڤیدیۆی قسه‌كانی ببینه

K24 – هه‌ولێر:
كوردستان24، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ره‌یان مه‌حموود (17ساڵ) بڵاوده‌كاته‌وه، كه به‌رله‌وه‌ی به هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات، ده‌ڵێت: "ئه‌و سووتاندمی، با هه‌تا هه‌تایه له زیندان بێت".
نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه (24ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)، كچێكی ته‌مه‌ن (17 ساڵ) به ناوی "ره‌یان مه‌حموود جه‌میل" له گه‌ڕه‌كی "11ی ئادار"ی كه‌سنه‌زان سووتا و گواسترایه‌وه بۆ ئێمرجێنسی هه‌ولێر.
له یه‌كه‌م رۆژی مانه‌وه‌یدا له نه‌خۆشخانه، مامی ره‌یان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاندبوو، ره‌یان له لایه‌ن زڕدایكییه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه.
ره‌یان ته‌مه‌نی 12 ساڵ بووه، كاتێك دایكی كۆچی دوایی كردووه و دواتر باوكی هاوسه‌رگیری كردووه‌ته‌وه و منداڵه‌كانی هاوسه‌ری پێشووی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ی له یه‌ك ماڵدا داناون.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونی كوردستان24 و وته‌ی كه‌سوكاری منداڵه‌كان و دراوسێكانیان، هاوسه‌ره نوێیه‌كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كان به‌كارهێناوه.
مه‌حموود جه‌میل، باوكی ره‌یان، له لێدوانی‌دا بۆ كوردستان24، هاوسه‌ری دووه‌می خۆی به "به‌ڵا" وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه چه‌ندجار ره‌یانی ئه‌شكه‌نجه‌داوه.
كوردستان24 ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی جه‌سته‌ی ره‌یانی له‌به‌رده‌سته، كه ران و پشتی دا‌غ كراوه.
یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ی ناسیاری له‌گه‌ڵ ماڵی ره‌یان هه‌بوو، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، پێشتر ره‌یان به جۆرێك دا‌غ كرابوو، كه له قوتابخانه نه‌یتوانیبوو له‌سه‌ر ره‌حله دابنیشێت.
ئه‌و ئافره‌ته، كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، وتیشی: ره‌یان به مامۆستاكانی وتبوو، كه به هۆی ئازاری زۆری جێی داغهكان ناتوانێت دابنیشێت و دوای ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ زڕدایك و باوكی كرابوو له لایه‌ن مامۆستاكانه‌وه، زڕدایكه‌كه ره‌یانی له مه‌كته‌ب ده‌رهێناوه.
ئه‌و ئافره‌ته وتیشی: زڕدایكه‌كه كاری پاككردنی سه‌روپێ و هه‌ویرشێلان بۆ نانی ماڵان و جلشوشتن و كاروباری دیكه‌ی ناوماڵی به ره‌یان ده‌كرد.
به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی، ره‌یانی 17 ساڵ به رێژه‌ی %80ی جه‌سته‌ی سووتابوو.
برای ره‌یان له شوێنی رووداوه‌كه، كه حه‌وشه‌ی ماڵی خۆیان بوو، قسه‌ی بۆ كوردستان24 كرد و وتی: زڕدایكم له‌گه‌ڵمان خراپ بوو.
پۆلیس زڕدایكه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و به هۆی ئه‌وه‌ی ره‌یان سكاڵای له‌سه‌ری هه‌بووه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و تۆمه‌تی سووتاندنی ره‌یانی ئاراسته كراوه.
ره‌یان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه یه‌كه‌مجاره كوردستان24 بڵاوی ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌و بوو.. با هه‌تا هه‌تایه له زینداندا بێت".
كاتێكیش ئافره‌تێك، كه پێده‌چێت وته‌ی وه‌ربگرێت لێی ده‌پرسێت به‌ڵگه‌ت چییه، ره‌یانی حه‌ڤده‌ساڵ، ده‌ڵێت: "به‌خوا ئه‌و بوو".
ره‌یان، دوای 15 رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه و چه‌شتنی ئازاڕهكانی جه‌سته‌ی سووتاوی، رۆژی (9ی ئایار/ مایۆی 2022)، كۆچی دواییكرد.
دۆسییه‌ی ره‌یان چاوه‌ڕێی دادگایی ده‌كات و تا ئێستا زڕدایكه‌كه و هیچ كه‌سێكی نزیكی زڕدایكه‌كه له باره‌ی ئه‌و "تاوانه" قسه‌ی نه‌كردووه، ته‌نیا له رۆژی یه‌كه‌می تاوانه‌كه‌دا و له وته‌یدا بۆ پۆلیس زڕدایكه‌كه وتوویه‌تی: له ده‌ره‌وه بوومه و ئاگام لێ نه‌بووه.
بۆ بینینی ڤیدیۆی وته‌كانی ره‌یان، جۆینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه و ڤیدیۆكه ببینه
