باڵیۆزی سعودیه له عێراق: یه‌كه‌م كه‌سم به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربم داوای ده‌ركردنم كراوه
سامر ئه‌لسه‌بهان: سعودیه ویستویه‌تی ڕۆڵی ئیجابی بگێرێت له عێراق
K24 – هه‌ولێر:
سامر ئه‌لسه‌بهان باڵیۆزی سعودیه له عێراق،پێیوایه، یه‌كه‌م باڵیۆزه له جیهاندا، كه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌كار بێت له ئه‌ركه‌كه‌یدا و بگاته به غدا بۆ ده‌ستپێكردنی كاره‌كه‌ی،داوای ده‌ركردنی كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندن له دژی به ڕێوه دبرێت و ئێران له دژی شانشینی سعودیه به‌و ئه‌ركه هه‌ستاوه و ده‌یه‌وێت گومان بخاته سه‌ر كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و به‌لایه‌وه مایه‌ی سه‌رسوڕمانه كه په‌رله‌مانی ئێران داوا ده‌كات باڵیۆزی سعودیه له عێراق ده‌ربكرێت.
سه‌بهان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (العربیه) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دژی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له عێراق به‌ڕیوه ده‌برێت و به‌رله‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له عێراق بكرێته‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ستپێكردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له‌وكاته‌وه‌ی وه‌ك باڵیۆز ده‌ستنیشانكراووم.به ئامانجێكی دیاریكراو و كه گومان خستنه سه‌ر ئه‌ركی باڵیۆزخانه‌كه‌یه،دووچاری په‌لاماری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ڕاگه‌یاندنه هاتووم.باڵیۆزی سعودیه له به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وڵاته‌كه‌ی ویستویه‌تی په‌یامی چاكه بگه‌یه‌نێت و به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی عێراق به عه‌ره‌ب و كورد و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌وه به نیه‌ت پاكی مامه‌ڵه‌ی كردووه،به‌ڵام ده‌یانه‌وێت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كراوه‌ته سه‌رمان سه‌رنجی عێراقیه‌كان بۆ ئێمه ڕابكێشن و ئاگایان له‌و دۆخه ناهه‌موواره نه‌مێنێت كه له‌ناو عێراقدا هه‌یه.ماوه‌یه‌كه لێدوانه‌كانی باڵیۆزی سعودیه له عیراق بووه‌ته جێگای ناڕه‌زایی به‌رپرسانی عێراقی و ئێرانی و به‌شێك له‌وانه‌داوای ده‌ركردنی ناوبراو ده‌كه‌ن و كار و لێدوانه‌كانی به ئیستفزازی و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراق ئه‌ژمار ده‌كه‌ن.