پارێزگاری سلێمانی: ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ نوری مالیكی ڕوونده‌كاته‌وه
پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ شاندێكدا سه‌ردانی مالیكی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری سلێمانی ( ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌غدا ده‌كه‌ن و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانی بۆ ڕوونده‌كه‌نه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی (افاق) ی سه‌ر به نوری مالیكی بڵاویكردووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، چاوی به پارێزگاری سلێمانی و شاندێكی هاوڕێی كه‌وتووه و باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ریم و به‌غدا كردووه و قسه‌یان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی لادانی ئاسته‌نگه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كردووه.
هه‌روه‌ها شانده‌كه بڕگه و به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنانه‌مه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان بۆ مالیكی شیكردوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا نوری مالیكی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌نگاوه پیرۆزبایی له هه‌ردوولا كردووه.
سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی پارێزگای سلێمانی بۆلای نوری مالیكی له كاتێكدایه،ئێستا ناوبراو هیچ پۆستێكی فه‌رمی له ده‌وڵه‌ت دا نیه و ئه‌و شانده‌ی پارێزگای سلێمانیش شاندێكی ئیدارین و به نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نی سیاسی نه‌چوونه‌ته یه‌غدا.
