پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی بۆلینگ بۆ رۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌چوو
كوردستان24 له رێزی براوه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بوو
له شاری یاری سمایلاند پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی بۆلینگ بۆ رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی ده‌زگاكانی راگه‌یاند به‌ڕێوه چوو، یه‌كێك له براوه‌كانیش له كوردستان24 بوو.
رێكخه‌ری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه (حاجی ئاغا ئه‌سعه‌د) له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌مه یه‌كه‌مین پاڵه‌وانییه‌تییه كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كه بۆ راگه‌یاندكاران به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌شڵێت: ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه رێزێك بوو له هه‌وڵ و كۆششی رۆژنامه‌نووسه ماندوونه‌ناسه‌كان.
(حاجی ئاغا ئه‌سعه‌د) گوتیشی: له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌دا زیاتر له 60 میدیاكار كه له 40 ده‌زگای راگه‌یاندنی جیاوازی كوردستان و عێراقی به‌شدارییان تێدا كرد بوو.
براوه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ش پێكهاتوون: پله‌ی یه‌كه‌م (هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر) له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر، پله‌ی دووه‌م (شه‌ماڵ دیلان) له رۆژنامه‌ی خه‌بات، پله‌ی سێیه‌م (رابه‌ر میر) له كوردستان24.