ئه‌م وڵاته ئیسلامییه زۆرترین داهاتی له له‌شفرۆشی ده‌ست ده‌كه‌وێت
پێشی تایله‌ندی داوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر
هه‌ر چه‌نده تایله‌ند به ڕووگه‌ی گه‌شتیارانی سێكس و له‌شفرۆشی داده‌نرێت له جیهاندا، به‌هۆی نزمی نرخه‌كانی، به‌ڵام وڵاتێكی ئیسلامی پێش تایله‌ند كه‌وتووه و هۆكاره‌كه‌شی به‌رزبوونه‌وه‌ی بازرگانیی سێكسه.
رۆژنامه‌ی "دی ڤێڵت"ی ئه‌ڵمانی له راپۆرتێكدا باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی بازرگانیی ئافره‌تان له مالیزیا ده‌كات له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا،كه پێش تایله‌ند و فلیپین كه‌تووه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بووه به یه‌كه‌م وڵات بۆ گه‌شتیارانی سێكسی.
رۆژنامه‌كه وێنه‌ی هۆڵه‌كانی مه‌ساج و سێكس له گه‌وره‌ترین شه‌قامی كوالالامپوری پایته‌ختی مالیزیا بڵاوكردۆته‌وه.
مالیزیا به یه‌كێ له وڵاتانی ئیسلامی میانڕه‌و ده‌ناسرێت و رێگه به ژنان ده‌دات به‌شێك له له‌شیان له سنگ و لاقیان رووت بكه‌ن، به‌ڵام ماچكردن له شوێنه گشتییه‌كان به پێی یاسا قه‌ده‌غه‌كراوه و سزای ئه‌نجامدانی هه‌ر كردارێكی سێكسی له شوێنه گشتییه‌كان 20 ساڵ زیندانیكردنه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌شفرۆشی له مالیزیا كرده‌وه‌یه‌كی ناشه‌رعییه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ڕێگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی بازرگانی سێكس له ساڵانی رابردوو بگرێت.
به‌پێی پێگه‌ی "Hovescob Global Black Market Information"، تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له بازاری ره‌ش له جیهاندا، داهاتی مالیزیا له له‌شفرۆشی نزیكه‌ی 584 ملیۆن یۆرۆیه.
به‌پێی ئامارێك، 52 له‌شفرۆش له به‌رامبه‌ر هه‌ر 10 هه‌زار كه‌سێك له مالیزیا هه‌یه، له‌كاتیكدا له تایله‌ند 47 له‌شفرۆش له به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار كه‌س و له ئه‌ڵمانیاش 49 له‌شفرۆش له به‌رامبه‌ر هه‌ر 10 هه‌زار كه‌س هه‌یه.