جه‌عفه‌ری: نامانه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان بكه‌ین له‌گه‌ڵ سعوودیه
K24 - هه‌ولێر:
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ره‌خنه‌ی توند له لێدوانه‌كانی سامر سه‌بهان، باڵیۆزی سعوودیه له به‌غدا ده‌گرێت و رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی ئه‌و باڵیۆزه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ناوخۆی عێراقییه‌كان.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له باره‌ی لێدوانه‌كانی سامر سه‌بهان گوتی: "جموجۆڵه‌كانی باڵیۆزی سعوودیه ده‌ستوه‌ردانێكی روون و ئاشكرایه له كاروباری ناوخۆی عێراق و ئه‌و كارانه‌ی سه‌بهان ده‌یانكات هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به رۆڵی باڵیۆزییهتییهوه نییه".
له باره‌ی كاریگه‌ری خستنه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، جه‌عفه‌ری گوتی: "نامانه‌وێ هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه به شیوه‌یه‌كی فه‌رمی باڵیۆزمان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ورده‌كارییانه ئاگاداركردووه‌ته‌وه".
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی عێراق، له راپۆرتێكدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بانگهێشتی باڵیۆزی سعوودیه‌ی كردووه له به‌غدا و پێی راگه‌یاندووه، پێویسته پابه‌ندی نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته رێگه به هیچ باڵیۆزێك نادرێت، ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی بۆ گوتاری تایه‌فی به‌كاربهێنێت.
عه‌ره‌بستانی سعوودیه به به‌رده‌وام ئێران به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوچه‌كه و به تایبه‌تیش عێراق و سووریا تۆمه‌تبار ده‌كات، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران ئاشتی و ئارامی ده‌وێت له عێراق، ئه‌وه پێویسته ده‌ست له‌و وڵاته هه‌ڵبگرێت.