فینله‌ندا به مه‌رجه‌كه‌ی توركیا رازی ده‌بێت
سه‌رۆكی فینله‌ندا: لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هاوکاری تورکیا ده‌كه‌ین

K24- هه‌ولێر:
فینله‌ندا بە مەرجەکەی تورکیا رازی دەبێت و ئامادەیە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هاوکاری تورکیا بکات.
لە تویتێکدا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ساولی نینیستۆ، سەرۆکی فینله‌ندا نووسیویەتی: پەیوەندییەکی کراوە و راستەوخۆم لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا هەبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "جەختمکردەوە، وەك هاوپەیمانی ناتۆ، فینله‌ندا و تورکیا پابەندن بە ئاسایشی یەکتر و پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەبن".
هه‌ر له تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی فینله‌ندا جه‌ختیكرده‌وه، "فینله‌ندا ئیدانەی تیرۆر دەکات بە هەموو شێوەکانیەوە. گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ تورکیا بەردەوام دەبێت".

ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له فینله‌ندا و سوید داواكاری فه‌رمییان بۆ به ئه‌ندامبوون له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به "ناتۆ" پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانێتییه‌كه كرد، توركیا به‌رهه‌ڵستی خۆی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نیشاندا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی داڵده‌دانی به‌رپرس و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و رێكخراوی خزمه‌تی سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گوله‌نی بۆ ئه‌و دوو وڵاته درێژكرد، كه ئه‌و دوو لایه‌نه له‌لایه‌ن توركیاوه وه‌ك دوو رێكخراوی تیرۆریستی ناسێندراون.
له هه‌ڵوێسته‌كه‌یاندا له‌باره‌ی پێشنیازی به ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له ناتۆ، له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و مه‌ولود چاویشئۆغلۆ جه‌ختیان له به‌رهه‌ڵستی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه كرده‌وه و راشیانگه‌یاند، پێویسته ئه‌و دوو وڵاته له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوكاری توركیا بكه‌ن. له‌كاتێكیشدا بۆ به ئه‌ندامبوونی وڵاتێك له هاوپه‌یمانێتییه‌كه، به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ناتۆ پێویسته ته‌واوی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌نگی به‌ڵێ به پێشنیازه‌كه بده‌ن.
H.B