به وێنه.. له جه‌نجاڵی شاری بێزاری رووبكه ئه‌م شوێنه
ژماره‌ی دانیشتووانی دوو شارۆچكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها 3 كه‌سه
K24 - هه‌ولێر:
شاری گروس له ویلایه‌تی نیبراسكای ئه‌مه‌ریكا، ته‌نها دوو دانیشتووی تێدایه، ئه‌وانیش مایك و ماری فینیگانن، هه‌رچی شاری دراوسێی ئه‌وانه، مۆنۆوای، ته‌نها یه‌ك هاووڵاتی تێدا ده‌ژی، ئه‌ویش ئێڵسی ئیلهره، خۆی پارێزگاره و خاوه‌ن مه‌یخانه و چه‌ند شتێكی دیكه‌یه له شاره‌كه.
یه‌كێك له دانیشتووانی گروس، كه ته‌نها خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی ده‌ژین، ده‌ڵێت: "هه‌موو پێداویستییه یاسایی و فه‌رمییانه‌ی شاره‌كان پێویستیانه هه‌مانه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه‌ماندا نییه، بڕیارمدا پۆستی پارێزگار بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م به‌جێبهێڵم".
له باره‌ی چۆڵبوونی شارۆكه‌كه‌یان ده‌ڵێن، دانیشتووانی ئێره چوونه‌ته شاره گه‌وره‌كان و له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له‌باره‌ی تهنیابوونیانهوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رگیز هه‌ست به ته‌نیایی ناكه‌ن، چونكه به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر رێگه‌ی شارۆچكه‌كه‌یان ره‌ت ده‌بن، له‌لای ئه‌وان و له ریستۆرانتهكانییان پشوو وه‌رده‌گرن.
تاكه دانیتشووهكهی مۆنۆوای ده‌ڵێت: "له ناچاریدا نییه كه لێره ده‌مێنمه‌وه، چونكه ده‌توانم بچمه هه‌ر شوێنێكی دنیا كه بمه‌وێت، من لێره‌م چونكه ده‌مه‌وێت لێره‌بم".
سه‌رچاوه: CNN
.gif)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.gif)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)