شووتى به‌سووده‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌تان هه‌یه‌ مه‌یخۆن

K24 - هه‌ولێر:

شووتی وه‌ك میوه‌یه‌كی هاوینه‌، كه‌ تینوێتی ده‌ڕه‌وه‌ێنێته‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان 91%ی پێكهاته‌كه‌ى ئاوه‌، به‌ڵام شاره‌زایان هۆشداری له‌ مه‌ترسییه‌كانی شووتی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی میزه‌ڕۆیان هه‌یه‌ و بۆڕی میزیان لاواز بووه‌.

خواردنی شووتی له‌ هاوینان یه‌كجار به‌سووده‌، به‌ڵام تاكه‌ لایه‌نی نه‌رێنی ئه‌و میوه‌ هاوینییه، به‌ گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پارێزگارییكردن له‌ مافی به‌كاربه‌ران كه‌ هۆشداری له‌ زۆر خواردنی ده‌دات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ كه‌ ده‌یخاته‌ سه‌ر بۆڕی میز یاخود میزه‌ڕۆ، چونكه‌ وا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات، كه‌ میزه‌ڕۆیان لاوازه‌ هه‌ست به‌ میز كردن بكه‌ن، یاخود به‌رده‌وام هه‌ست بكه‌ن میزیان بێت.

زانایان له‌ بڕی خواردنی شووتی، ئامۆژگاری زۆر خواردنی گێزه‌ر، پرته‌قاڵ و ئه‌نه‌ناس ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی میزه‌ڕۆیان لاوازه‌، چونكه‌ ئه‌و میواناه‌ ماسوولكه‌كانی بۆڕی میز به‌هێزده‌كه‌ن.

هاوكات هۆشداریش له‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان ده‌ده‌ن، یاخود ئه‌و خواردنه‌وانانه‌ی كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كافیین تێدایه‌ و له‌ بری ئه‌وه‌ پێویسته‌ رێژه‌یه‌كی زیاتر چای بخۆنه‌وه‌.