رادیۆی هیزڵ: هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر تاوه‌ره‌كانی په‌خش له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه
"رادیۆی هیزڵ تاكه رادیۆی ده‌نگی سریانییه له سه‌رانسه‌ری ده‌ڤه‌ری بادینان و تاوه‌ری په‌خشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كرایه ئامانج"
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی تاوره‌كانی ژماره‌یه‌ك رادیۆ و كه‌ناڵی ناوخۆیی دهۆك كران له چیای سپی، له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی هیزڵ جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئێمه پشتڕاستبووینه‌وه كه ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه".
كۆڤان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی هیزڵ، كه تاكه رادیۆی سه‌رانسه‌ری سنووری بادینان په‌خشه‌كه‌ی به زمانی سریانی ده‌كات، بۆ كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، ئێمه له‌وه پشتڕاستبووینه‌وه، كه ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌وه تاوه‌ری په‌خشی رادیۆكه‌یان تێكشكاوه و په‌خشی رادیۆكه‌یان به‌ته‌واوی وه‌ستاوه.
دیاره زیانه‌كانی په‌كه‌كه بۆ كریستیانه‌كانی سنووری بادینان ته‌نها به‌ئامانجكردنی ئه‌و تاوه‌ره نییه، به‌ڵكو تا ئێستا به‌هۆی بوونی شه‌ڕی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه، 11 گوندی كریستیان له سنووری ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ چۆڵكراون.
زۆرترین رێژه‌ی سریان، كلد، ئاشووری و ئه‌رمه‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانیشتووی ده‌ڤه‌ره‌كانی سنووری زاخۆن و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، 1250 خێزانی كریستیان له‌و سنووره هه‌ن و 21 كڵێسا له ناوچه جیاوازه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه بوونیان هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ رایگه‌یاند، دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی تاوه‌ری په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی دهۆك، كه كه‌ناڵێكی لۆكاڵییه، له‌سه‌ر چیای سپی كران له نزیك زاخۆ و یه‌كێكیان به‌ر تاوه‌ره‌كه كه‌وت و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌سه‌ریدا ره‌تبوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه تاوه‌ره‌كه تێكشكێنرا.
سه‌ره‌تا په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، كه نازانرێت مووشه‌كه‌كان له‌كوێوه ئاراسته كراون و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه كردووه.
ئه‌وكات گوتیشی: هێشتا لایه‌نی به‌رپرس له هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه ئاشكرا نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه، جگه له زیانی ماددی، كه به‌ر تاوه‌ری كه‌ناڵه‌كه كه‌وتووه، هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، چونكه ته‌نها تاوه‌ره‌كه‌ی لێیه و له‌كاتی كه‌وتنی مووشه‌كه‌كان هیچ كه‌سێك له ده‌وروبه‌ری ئه‌و تاوه‌ره نه‌بووه.
H.B