رادیۆی رێبازیش په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ په‌كه‌كه درێژ ده‌كات
"به‌كرێگیراوانی په‌كه‌كه هێرشی مووشه‌كییان كرده سه‌ر سه‌نته‌ری وێستگه‌ی په‌خشی رادیۆی رێباز و ژماره‌یه‌ك میدیای دیكه له هه‌رێمی كوردستان"
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رادیۆی رێباز، كه سه‌ر به میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریایه، رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئه‌مڕۆ تاوه‌ری په‌خشی رادیۆكه‌یان و ژماره‌یه‌ك رادیۆی دیكه‌ی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆی دهۆكی له چیای سپی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كرده ئامانج، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24ی ئایار/ مایۆی 2022 به‌كرێگیراوانی په‌كه‌كه سه‌نته‌ری وێستگه‌ی په‌خشی رادیۆی رێبازی سه‌ر به میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا PDK-S و میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان PDKـیان له چیای بێخێر له هه‌رێمی كوردستان مووشه‌كباران كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هێرشه مووشه‌كییه‌كه زیانی زۆری ماددیی به‌دواوه بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیی هه‌بێت و ئه‌و تاوه‌ره‌ی كراوه‌ته ئامانج، سه‌نته‌ری په‌خشی رادیۆی رێبازی سه‌ر به میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا PDK-S و میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ و ئێزگه‌ی رادیۆی كوردستانی له‌خۆده‌گرێت و ده‌كه‌وێته چیای بێخێر له هه‌رێمی كوردستان".
پێشتریش كۆڤان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی هیزڵ، كه تاكه رادیۆی ده‌نگی سریانییه له سه‌رانسه‌ری سنووری بادینان بۆ كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، ئێمه له‌وه پشتڕاستبووینهوه، كه ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌وه تاوه‌ری په‌خشی رادیۆكه‌یان تێكشكاوه و په‌خشی رادیۆكه‌یان به‌ته‌واوی وه‌ستاوه.
دیاره زیانه‌كانی په‌كه‌كه بۆ كریستیانه‌كانی سنووری بادینان ته‌نها به‌ئامانجكردنی ئه‌و تاوه‌ره نییه، به‌ڵكو تا ئێستا به‌هۆی بوونی شه‌ڕی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه، 11 گوندی كریستیان له سنووری ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ چۆڵكراون.
زۆرترین رێژه‌ی سریان، كلد، ئاشووری و ئه‌رمه‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانیشتووی ده‌ڤه‌ره‌كانی سنووری زاخۆن و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، 1250 خێزانی كریستیان له‌و سنووره هه‌ن و 21 كڵێسا له ناوچه جیاوازه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه بوونیان هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ رایگه‌یاند، دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی تاوه‌ری په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی دهۆك، كه كه‌ناڵێكی لۆكاڵییه، له‌سه‌ر چیای سپی كران له نزیك زاخۆ و یه‌كێكیان به‌ر تاوه‌ره‌كه كه‌وت و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌سه‌ریدا ره‌تبوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه تاوه‌ره‌كه تێكشكێنرا.
سه‌ره‌تا په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، كه نازانرێت مووشه‌كه‌كان له‌كوێوه ئاراسته كراون و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه كردووه.
ئه‌وكات گوتیشی: هێشتا لایه‌نی به‌رپرس له هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه ئاشكرا نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه، جگه له زیانی ماددی، كه به‌ر تاوه‌ری كه‌ناڵه‌كه كه‌وتووه، هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، چونكه ته‌نها تاوه‌ره‌كه‌ی لێیه و له‌كاتی كه‌وتنی مووشه‌كه‌كان هیچ كه‌سێك له ده‌وروبه‌ری ئه‌و تاوه‌ره نه‌بووه.
H.B