ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێم باس له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه.
دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی ئایار/ مایۆی 2022 له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان.