"مانچیسته‌ر یونایتد زبڵدانه"
كه‌ناڵی bbcـی به‌ریتانیا ده‌بێته هۆی توڕه‌كردنی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، دواتر به فه‌رمی ئه‌و كه‌ناڵه داوای لێبوردن له یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانیا نووسرابوو "مانچێسته‌ر یونایتد زبڵدانه"
ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه كه وه‌كو ژێرنووس له‌و كه‌ناڵه بڵاوكرایه‌وه، دواتر كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ناڵه‌كه ناچاربوون به خێرایی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبكه‌نه‌وه و داوای لێبوردنیشیان له یانه‌ی مان یونایتد كرد.
كه‌ناڵی بی بی سی له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌و رسته‌یه له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی یه‌كێك له كارمه‌نده نوێیه‌كان كه وه‌كو مه‌شق و راهێنان له‌و كه‌ناڵه كار ده‌كات له‌سه‌ر شاشه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و داوای لێبوردن ده‌كه‌ین.