ره‌خنه له ئاماده‌كارييه‌كانى رزگاركردنى مووسڵ ده‌گيرێت
جێگرى پارێزگاى نه‌ينه‌وا رايگه‌ياند، هێشتا هه‌وڵه‌كانى رزگاركردنى موسڵ له ئاستى پێويستدا نيين.
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى پارێزگاى نه‌ينه‌وا رايگه‌ياند، هێشتا هه‌وڵه‌كانى رزگاركردنى موسڵ له ئاستى پێويستدا نيين.
حه‌سه‌ن عه‌لاف، جێگرى پارێزگارى نه‌ينه‌وا رايگه‌ياند، هێشتا هه‌وڵكانى رزگاركردنى شارى مووسڵ له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش نه‌گه‌يشتوونه‌ته ئاستى پێويست.
گوتيشى: له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكارى تايبه‌ت به ئابوورى و ئيدارى و سه‌رقاڵى كه‌رته‌كانى سوپاى عێراق به شه‌ڕى فه‌لوجه‌وه نه‌توانراوه وه‌ك پێويست كار بۆ ته‌واوكردنى ئاماده‌كارييان بۆ رزگاركردنى مووسڵ بكرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى عێراق داواى له حكومه‌تى ناوه‌ندى كرد هه‌وڵه‌كانى چڕ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به هاوكارى هه‌رێمى كوردستان و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجام بدات.