پلاسخارت و لایه‌نه كوردییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دان
K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت له كۆبوونه‌وه‌دان.
ئه‌مڕۆ له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێری پایته‌خت، نێرده‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جێنین پلاسخارت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ژماره‌یه‌ك لایه‌نی كوردستانی كۆبوه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گۆڕان، سه‌لاحه‌دین بابه‌كر، كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو، به‌دریه ئیبراهیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ به‌شدارن له كۆبوونه‌وه‌كه.
كۆبوونه‌وه‌كه راوێژكارییه و بڕیاری تێدا نادرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
به هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان و كۆنه‌بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه تا ئێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتیی هه‌رێم نه‌كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له هه‌رێم ئه‌سته‌مه له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌و پێیه‌ی هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه.
یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای كۆمیسیۆن پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه و لایه‌نه‌كانیش له باره‌ی ده‌ستكاریكردنی یاساكانه‌وه بۆچوونیان جیاوازه.