كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر: سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ له‌نده‌ن كارنامه‌ی ئێمه‌ی ده‌ستنیشان كرد
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له شاری هه‌ولێر، ده‌یڤد هه‌نت، ستایشی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ریتانیا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ردانه كارنامه‌ی ئێمه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ده‌یڤد هه‌نت وتی: "پەیوەندییەکان لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان لە هەمووکات قوڵتر و بەهێزترن. ئێمە رۆژانە و بەردەوام لە کونسوڵخانە کاردەکەین بۆئەوەی بزانین لە چ بوارێک‌دا دەتوانین هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەین، بۆئەوەی کاری زیاتر پێکەوە بکەین و پەیوەندییەکانمان فراوانتر بکەین".
وتیشی: سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا ئەجێندایەکی بۆ ئێمە دەستنیشانکرد بۆ ئەوەی بزانین لە چەند ساڵی داهاتوو دەتوانین چی بکەین بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندیی و هاوکارییەکانمان قوڵ بکەینەوە.
روونیشیكرده‌وه، ژمارەیەک کۆمپانیای زۆر باشی بەریتانی لەبواری ئۆتۆمبێل و خوارن و خواردنەوە لە هەرێمی کوردستانن. دەمانەوێت هێشتا کۆمپانیای زیاتری بەریتانی لە هەرێمی کوردستان وه‌به‌رهێنان بکەن. هەموو هەوڵی خۆم دەدەم و هانیشیان دەدەم لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش زۆر لەنزیکەوە لەسەر ئەم بابەته کار دەکەم. بەتایبەتی دەمەوێت بانگهێشتی چەند کۆمپانیایەکی بەریتانی بکەم لە بواری پەروەردە. بۆئەوەی هەماهەنگییەکانمان لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا بنیاد بنێین، چونکە لەو بوارەدا دەرفەرتی کارکردنی زیاتر هەیە.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه ده‌یڤد هه‌نت وتی: "کارێکی ئەرێنیە بەریتانیا لەگەڵ هاوبەشەکانی وەک ئەمه‌ریکا، هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە نزیکەوەی لەگەڵ پێشمەرگە کاردەکەین لە چاکساری لە سێکتەری سەربازی.
هه‌روه‌ها وتی: ئامانجی هاوکارییەکانی ئێمە لەم بوارەدا بۆ ئەوەیە پێشمەرگە باشتر بتوانێت رووبەڕووی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتووش ببێتەوە. پێشمەرگە هێزێکی شەڕکەری بەهێز و کاریگەرە، دەمانەوێت کاریان لەگەڵ بکەین بۆ ئەوەی تواناکانیان هێشتا زیاتر بێت لە وەڵامدانەوەی هەڕەشەکان. ئەمە دەستکەوتێکی ئەرێنیە لەو بوارەردا پێی گەیشتووین. هیوادارم لە دوو ساڵی داهاتوو هێشتا کاری زیاتر پێکەوە بکەین. هێزەکانی 70 و 80 پێکەوە یەک بخەینەوە و فەرماندەییەکانی پشتیوانی بتوانن وەک یەک هێز و فەرماندەییدا کار بکەن.
له باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر وتی: "ئێمە پشتیوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەکەین لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا. بەمەش دەبنە نموونە و مەشخەڵی دیموکراسی و بەهاکان لە ناوچەکە. دەرفەتێکەیش بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ ئەوەی بڕوا و متمانەی دیمورکراسی خۆتان زیاتر بەهێز بکەن و ببنە رێنیشاندەر بۆ ئەوانی دیکەش. پێموایە ئەمەش شتێکی گرنگە.