ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی تێكساس ئاگر له نێوان دیموكرات و كۆمارییه‌كان ده‌كاته‌وه
هه‌ریه‌ك له دیموكرات و كۆمارییه‌كان ده‌یانه‌وێت پرسی ده‌ستگه‌یشتن به (چه‌ك - تفه‌نگ) بیكه‌نه مادده‌یه‌كی خاوی هه‌ڵبژاردنی هه‌شت مانگی داهاتوو
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی یۆڤاڵدی ویلایه‌تی تێكساس كه 21 كه‌سی كرده قوربانی، ئێستا دیمه‌نی ویلایه‌تی تێكساسی له لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه‌وه بۆ رووداوه‌كه گۆڕیوه بۆ شه‌ڕی نێوان كۆماریی و دیموكراته‌كانی ویلایه‌ته‌كه و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت پرسی ده‌ستگه‌یشتن به (چه‌ك - تفه‌نگ) بیكه‌نه مادده‌یه‌كی خاوی هه‌ڵبژاردنی هه‌شت مانگی داهاتوو.
دره‌نگانی دوێنێ ئێواره 27ی ئایار، یه‌ك به‌دوای یه‌ك ئه‌ندامانی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی "كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی چه‌ك- NRA" له شاری هیوستنی ویلایه‌تی تێكساس ده‌هاتنه سه‌ر شانۆی كۆنفرانسه‌كه و كوژرانی 19 قوتابی و 2 مامۆستاكه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی ویلایه‌ته‌كه‌یان ئیدانه‌كرد، كه ته‌نیا سێ رۆژ پێش ئه‌م بره‌ودانه به چه‌ك روویدا، له‌هه‌مانكاتدا یه‌ك به‌یه‌كیش له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی كۆنفرانسه‌كه پێداگریان له‌وه ده‌كرد، رێگری له ده‌ستگه‌یشتن به چه‌كی ئاگرین چاره‌سه‌ر نییه بۆ رێگری له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی 24ی ئایار/ مایسی 2022.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌وه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له هاووڵاتیان كرد، دژی ئه‌و كه‌سانه بووه‌ستنه‌وه، كه بانگه‌شه بۆ چه‌ك ده‌كه‌ن.
رۆژی 24ی ئایار له قوتابخانه‌ی "رۆب"ی بنه‌ڕه‌تی له شارۆچكه‌ی یۆڤاڵد له تێكساس، سه‌لڤادۆر رامۆس ته‌مه‌ن 18 ساڵ، چووه ناو بینایه‌ی قوتابخانه‌كه و 21 كه‌سی كوشت، وێڕای ئه‌وه‌ی ئێستا پۆلیسی شاره‌كه كه ته‌نیا كاتژمێرێك له‌سنووری مه‌كسیكه‌وه دووره، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، هێزه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌مبوون له‌وه‌ی به‌ده‌نگ په‌یوه‌ندی ئه‌و منداڵانه‌وه بچن، كه له رێگه‌ی 911ـه‌وه داوای هاوكارییان كردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه ببێته چه‌كێكی دیكه بۆ جه‌نگی نێوان دیموكرات و كۆمارییه‌كان، چونكه گرێگ ئابۆت حاكمی ویلایه‌ته‌كه سه‌ر به كۆمارییه‌كانه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆنفرانسی "كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی چه‌ك" له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنفرانسه‌كه‌دا، پشتگیری هه‌ڵگرتنی چه‌كی كرد به‌پێی یاسا، له‌كاتێكدا دوو هێنده‌ی خه‌ڵكی ناو هۆڵه‌كه، له‌به‌رامبه‌ر هۆڵه‌كه هاووڵاتیانی هیوستن خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستگه‌یشتن به چه‌ك و تفه‌نگ و ته‌قه‌مه‌نییان كرد، تره‌مپ گوتی: "به‌هۆی بوونی خراپه‌كارییه‌وه باشترین بژارده خۆپڕچه‌ككردنی هاووڵاتیانه به‌پێی یاسا".
تره‌مپ بۆمبێكی دیكه‌ی فڕێدایه ناو هۆڵه‌كه، كه ده‌شێت دیموكرات و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تووشی شه‌رمنده‌یی بكات و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی 40 ملیار دۆلاره بۆ هاوكاری ئۆكرانیا، بۆچی ناوخۆی قوتابخانه و پۆله‌كانی پێ تۆكمه ناكات دژی توندوتیژی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه؟".
كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی چه‌ك ته‌نیا 3 رۆژ دوای رووداوه كاره‌ساتباره‌كه‌ی شاری یۆڤاڵد-ی ویلایه‌تی تێكساس هات.
كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی چه‌ك رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی كۆنفرانسه‌كه بیر له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و نزاش بۆ قوربانییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ن، له‌پێناو پارێزگاریكردن له ئاساییشی قوتابخانه‌كان، پابه‌ندبوونه‌كانیان دوو هێنده بكه‌ن.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌قه‌كردنه‌كه و رووداوه‌كه سیناریۆیه‌كی داڕێژراو بێت، چونكه رۆژی 25ی ئایار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه بۆ گرێگ ئابۆت، حاكمی ویلایه‌ته‌كه و پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه رێكخرابوو، بێ‌تۆ ئۆرۆرك، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی حاكمی ویلایه‌ته‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، دیمه‌نی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی گۆڕی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رامبه‌ر گرێگ ئابۆت-ی حاكمی ویلایه‌تی تێكساس و به‌سه‌ریدا هاواركرد و گوتی: "ئه‌مه له ئه‌ستۆی تۆیه".
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی 25ی ئایار، دوای ئه‌وه‌ی ئابۆت كۆتایی به‌قسه‌كانی هێنا و دان پاتریك -ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناساند، ئۆرۆركی دیموكرات به پێ له ریزی سێیه‌می كورسییه‌كانه‌وه ورده ورده به‌ره‌و ته‌خته‌ی شانۆی كۆنگره‌كه هه‌نگاوی نا و رووی كرده ئابۆتی حاكمی ئێستای ویلایه‌ته‌كه و گوتی: "ئێوه هیچ ناكه‌ن، تۆ هیچ شتێك پێشكه‌ش ناكه‌یت، تۆ گوتت: ئه‌مه پێشبینی نه‌كراو بووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌واوی پێشبینی كرا‌و بووه".
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمارییه‌كان له‌سه‌ر شانۆی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه، ئۆرۆركیان ئیدانه كرد، تێد كرۆز، سیناتۆری دیموكراته‌كان له‌سه‌ر تێكساس پێی گوتووه: ئه‌م كاره مه‌كه، هه‌روه‌ها پاتریك به ئۆرۆركی گوت: "له‌سنووری خۆت ده‌رچوویت، ئه‌مه شه‌رمه‌زارییه".
دۆن مه‌كلاڤلین، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئۆڤاڵد له شوێنی رووداوه‌كه‌ی 24ی ئایار، گوتی: "بڕوا ناكه‌م تۆ كوڕێكی نه‌خۆش بیت و ئه‌م كاره هی تۆ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسی دروست بكه‌یت".
هه‌ر بۆیه دوای دوو رۆژ له‌م سیناریۆیه‌ی بێ‌تۆ ئۆرۆرك، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ حاكمی ویلایه‌ته‌كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی چه‌ك كاره‌كانی هێنانه شاری هیوستنی تێكساس وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی دیموكراته‌كان بۆ چه‌كهه‌ڵگرتن و ده‌ستگه‌یشتن به چه‌ك، چونكه ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه سه‌ر به كۆمارییه‌كانن و پاڵپشتی چه‌ك هه‌ڵگرتن ده‌كه‌ن، تره‌مپ له كۆنفرانسه‌كه‌دا دیموكراته‌كانی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه ده‌یانه‌وێت كاره‌ساته‌كه‌ی قوتابخانه‌ی رۆبی بنه‌ڕه‌تی شارۆچكه‌ی یۆڤاڵدی تێكساس بقوزنه‌وه و خاوه‌ن چه‌كه‌كان به شه‌یتان وه‌سف بكه‌ن.
كریستی نۆئیم، حاكمی ویلایه‌تی ساوس داكۆتا یه‌كێكی تر بوو له ئه‌ندامانی كۆنفرانسه‌كه، به ده‌نگێكی زوڵاڵه‌وه گوتی: "كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، له‌شیگاكۆ 30 كه‌س ته‌قه‌یان لێكرا كه‌س داوای هیچی له بایدن نه‌كرد، چونكه حاكمی ویلایه‌ته‌كه دیموكراته"، ده‌شێت قسه‌كه‌ی نۆئێم راستییه‌كی تێدا بێت، چونكه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر و رۆژی 12ی نیسان له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له برۆكلین - نیویۆرك، ته‌قه‌كه‌رێك له‌نێو وێستگه‌كه‌دا ته‌قه‌ی كرد و بووه هۆی برینداربوونی 10 كه‌س و 9 كه‌سی تریش له ئه‌نجامی هه‌ڵهاتن له شوێنی رووداوه‌كه، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێل بریندار بوون.
ره‌نگه ئاستی جه‌رگبڕی رووداوه‌كه جودا بێت ئه‌گه‌ر نا ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا و له ویلایه‌ته جیاوازه‌كان هه‌مان رووداو دووباره ده‌بنه‌وه، به‌ڵام رووداوه‌كه‌ی ویلایه‌تی تێكساس بووه‌ته مادده‌یه‌كی خاوی هه‌ڵبژاردنی 8 مانگی داهاتوو.
H.B