ساسان عه‌ونی: سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی مێژوویی بوو
K24 – هه‌ولێر:
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ستایشی سه‌ردانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی وه‌زاره‌تێك ده‌كات و ئه‌م سه‌ردانه هه‌نگاوێكی مێژووییه له جۆری حوكمداری.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، وه‌زیری شاره‌وانی له باره‌ی سه‌ردانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوتی: سه‌ردانی ئه‌مڕۆی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو، به‌و هه‌نگاوه مێژووییه‌كی تازه‌ی له جۆری حوكمداری و په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی خواره‌وه‌تری پیشاندا.
گوتیشی: بۆ یه‌كه‌مجاره سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه كۆببێته‌وه و له نزیكه‌وه له ره‌وشی خزمه‌ت و كاری فه‌رمانگه‌كان بپرسێته‌وه و رایبگه‌یه‌نێت، كه خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كییان بێت. ئه‌مه‌ش بایه‌خدانێكی گرنگه، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی ده‌دات.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له باره‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزاره‌وه رایگه‌یاند، گه‌شتوگوزار له ئاستی خواستیی حكومه‌تدا نییه و گرفتی هه‌یه، یه‌كێك له گرفته‌كان نه‌بوونی ژێرخانی گه‌شتوگوزاره له زۆربه‌ی شاروشارۆچكه‌كان و هه‌روه‌ها له رووی توانای مرۆییه‌وه كوموكوڕیمان هه‌یه بۆ به‌ڕێوبردنی ئه‌و شوێنانه.
گوتیشی: سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ی هه‌یه بۆ شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كان دابین بكرێن.