پاداشتی كارمه‌ندانی هه‌ڵبژاردن دابه‌شده‌كرێت
چه‌ند بانكێك بۆ وه‌رگرتنی پاداشته‌كه دیاریكراوه

K24 - هه‌ولێر:
ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له راگه‌یه‌ندراوێدا واده‌ی دابه‌شكردنی پاداشتی كامه‌ندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكراكرد، كه رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: رۆژی چوارشه‌ممه (1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) و رۆژانی دواتر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بە دابەشکردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌پێی بنكه‌كان رۆژانە لە کاتژمێر (8:30)ی بەیانی تا (1:30)ی دوانیوەڕۆ له‌م بانكانه‌ی ئاماژه‌ی پێكراوه، دابه‌شكردنی پاداشتی كارمه‌ندان به‌رده‌وام ده‌بێت و پێویستە وەرگر بەڵگەنامەی خۆناساندنی لابێت.