به فه‌رمی لیڤاندۆڤسكی رۆیشتنی له بایرن میونشن راگه‌یاند

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵه‌ندی، بە فەرمی رۆیشتنی له یانه‌ی بایرن میونشن راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه چیرۆكی ئه‌و له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه كۆتایی هاتووه.
لیڤاندۆڤسكی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان گه‌یانده 50 گۆڵ و كۆتایی به‌م وه‌رزه هێنا و بۆ پێنجه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك بووه گۆڵكاری بۆندزلیگا.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی له هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن كۆتایی دێت، به‌ڵام به ئاشكرا رایگه‌یاندووه ئاماده نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه نوێ بكاته‌وه.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی له كاتی په‌یوه‌ندیكردنی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند چیتر یاریی بۆ بایرن میونشن ناكاته‌وه، گوتیشی: رۆیشتنی من له بایرن میونشن له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه و كاروانی یاریكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه گه‌یشتووه‌ته دواوێستگه و كۆتایی هاتووه.
لیڤاندۆڤسكی 33 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا لیڤا له كۆی 374 یاری، 344 گۆڵ و 72 ئاسیستی تۆمار كردووه.