موحسین دۆسكی ورده‌كاری له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو
"هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوایه كه‌شێكی ئارامی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان هێناوه‌ته ئاراوه"
K24- هه‌ولێر:
موحسین دۆسكی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، كه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێبكه‌ن، گوتی: ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هاتنه ئاراوه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كرد و به‌هۆی ئه‌و ناكۆكیانه، دانیشتنه‌كانی خولی به‌هاره په‌كیان كه‌وت و ته‌نها یه‌ك كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ویش ده‌ستپێكی خول بوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ ئه‌وه بوون، پرۆسه‌ی یاسادانان له هه‌رێمی كوردستان په‌كنه‌خرێت، چونكه نابێت ناكۆكییه سیاسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان نابێت كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه كاری په‌رله‌مان هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری په‌رله‌مان ده‌ركردنی یاسایه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی كه‌شێكی ئارامی سیاسی‌یان هێنایه ئاراوه و له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بوو كه دواجار په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به دانیشتنه‌كانی بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا چه‌ندین پڕۆژه‌یاسا و یاداشت و پێشنیاز گه‌یشتوونه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، كه تایبه‌تن به‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، له‌ناویشیان ره‌نگه هه‌ندێك وه‌زیری هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كان ئاماده بن، بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێم له سێكته‌ره جیاوازه‌كان بده‌نه‌وه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ئێمه گه‌شبینین به‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دراون، ده‌بنه هۆی هاتنه‌ئارای كه‌شێكی باشتر و له‌بارتر بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان".
سه‌باره‌ت به كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووش، موحسین دۆسكی گوتی: یاسای هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكی گرنگه و پێویسته باسبكرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكه‌ن، له‌و پێناوه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه و له داهاتووشدا له دانوستان به‌رده‌وام ده‌بن.
گوتیشی: بابه‌تی كۆمسیۆن و هه‌ڵبژاردن پێویستییان به وه‌رگرتنی رای سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه، له‌كاتێكدا له‌وانه‌یه هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه هه‌بن و داوا بكات، كاته‌كه‌ی بۆ درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان بكات، تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی به ئاشكرا به‌رهه‌ڵستی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نیشان نه‌داوه و به‌گوێره‌ی كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان بێت، هه‌موویان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانیش بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌ك نییه، كه ده‌هێنرێته په‌رله‌مان و له‌وانه‌یه خودی فراكسیۆنی پارتیش چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین، هه‌ر پڕۆژه و پێشنیازێك له‌لایه‌ن هه‌ر فراكسیۆنێكه‌وه بهێنرێته ناو هۆڵی په‌رله‌مان، له‌ناو په‌رله‌مان دانوستانی له‌سه‌ر بكرێت و په‌رله‌منتاران رای خۆیان له‌سه‌ری بده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیه‌ش كه باس له‌وه ده‌كات، گوایا فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ فره بازنه‌یی نییه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، موحسین دۆسكی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه و گوتی: تا ئێستا نه فراكسیۆنی پارتی و نه سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه و ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نییه و پارتی تا ئێستا هیچ سیسته‌مێكی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین: نابێت هیچ سیسته‌مێك به‌سه‌ر پارتیدا بسه‌پێنرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه بابه‌تی فره‌بازنه‌یی و كۆمسیۆن و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه، مشتومڕی له‌سه‌ر بكه‌ن و یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. سه‌ره‌تا ئێمه داوامانكرد، كۆمسیۆن به‌گوێره‌ی شایسته‌ی لایه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردنی 2018 پێكبهێنرێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌هاتنه پێش، ته‌نانه‌ت ئێمه به‌وه‌ش رازی بووینه كه ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر ده‌ستنیشان بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه، كه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و ئێستاش هیچ گرفتێكی له‌و شێوه‌یه نییه كه رێگری له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌كاتی خۆیدا بكات و جه‌نابی نێچیرڤان بارزانیش له سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌ن، گرفتی ده‌روونین و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك راسته‌وخۆ به‌رهه‌ڵستی خۆی رانه‌گه‌یاندووه و هه‌ڵبژاردن مافی خه‌ڵكی كوردستانه و هیچ حزبێك بۆی نییه به هی خۆی بزانێت.
H.B