سی پی جه‌ی: لایه‌نگرانی په‌كه‌كه په‌لاماری تیمی كوردستان24یان داوه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان، ناسراو به "CPJ" دژی ره‌فتاری لایه‌نگرانی په‌كه‌كه و په‌لاماردانی تیمی كوردستان24 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سی پی جه‌ی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (31ی ئایار/ مایۆی 2022) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له (18ی ئایار/ مایۆی 2022)، كۆمه‌ڵێكی نه‌ناسراو له لایه‌نگرانی په‌كه‌كه په‌لاماری تیمی میدیایی كه‌ناڵی كوردستان24یان دا، كه سێ رۆژنامه‌نووس بوون و له سلێمانیی كاریان ده‌كرد وسه‌رقاڵی رووماڵكردنی پرسی كوژرانی كه‌سێكی نزیك له په‌كه‌كه بوون.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، په‌كه‌كه رێكخراوێكی چه‌كدارییه و له توركیا و عێراق و سووریادا چالاكی هه‌یه و له لایه‌ن توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌ریه‌ك له دیار جه‌مال و كاروان یاره‌ی وێنه‌گر و شوفێره‌كه‌یان سۆران حه‌كیم، له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی رووبه‌ڕووی په‌لامار بوونه‌ته‌وه، كاتێك رووماڵی كوژرانی زه‌كی چه‌له‌بییان ده‌كرد.
رۆژی (17ی ئایار/ مایۆی 2022)، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به ماتۆڕسكیلێك ته‌قه‌یان له‌و چێشتخانه‌یه كرد، كه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری سلێمانی زه‌كی چه‌له‌بیی كردبوویه‌وه و دوای برینداربوونی به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
دیار جه‌مال، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه به لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندبوو، 20 تا 30 كه‌س له لایه‌نگرانی په‌كه‌كه په‌لاماریان داین و ناچاریان ده‌كردین بڵێین توركیا له كوشتنی ئه‌و كه‌سه تێوه‌گلاوه. ئه‌مه له كاتێكدایه هێشتا لێكۆڵینه‌وه ته‌واو نه‌بووه و ئێمه‌ش ره‌تمانكرده‌وه ئه‌وه بكه‌ین.