رووسیا ئاماده‌یی پیشاندا
له ناو بارهه‌ڵگرێكدا 152 ته‌رمی كه‌تیبه‌ی ئازۆڤێستاڵ دۆزرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئاماده‌یی پیشاندا بۆ راده‌ستكردنی ته‌رمی 152 سه‌ربازی ئۆكرانی سه‌ر به كه‌تیبه‌ی ئازۆڤێستاڵ به وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌و سه‌ربازه ئۆكرانیانه له ریزی كه‌تیبه‌ی ئازۆڤێستاڵ دژی رووسه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد و له كارگه‌ی ئاسنی شاری ماریۆپۆڵ خۆیان قایم كردبوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، ته‌رمه‌كان له ناو بارهه‌ڵگرێكی ساردكه‌ره‌وه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه.
كه‌تیبه‌ی ئازۆزڤێستاڵ، له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه خۆیان له كارگه‌كه قایم كردبوو، به‌رگرییان ده‌كرد، دوای كوژرانی ده‌یان سه‌ربازیان، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا به ته‌واوی خۆیان راده‌ست كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ساردكه‌ره‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه كاری نه‌كردووه و 152 ته‌رمی تێدا هه‌ڵگیراوه و چوار مینیش له ژێر جه‌سته‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مۆسكۆ خوازیاره ئه‌و ته‌رمانه راده‌ستی ئۆكرانیا بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی كیێڤ هیچ داواكارییه‌كی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه پێشكه‌ش نه‌كردووه.
دوای سێ مانگ شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له نێوانیاندا، له نێوان 16 تا 20ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ربازه ئۆكرانییه‌كان خۆیان راده‌ستی سوپای رووسیا كرد و كۆتاییان به شه‌ڕی كارگه‌كه‌ی ماریۆپۆڵ هێنا.
به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، تا ئێستا 2500 سه‌ربازی ئۆكرانی وه‌ك دیل خۆیان راده‌ستی سوپای رووسیا كردووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕانی: ئ.ڕ