تره‌مپ: ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌چێت
"نرخی هه‌موو شتێك گران بووه"

K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا تووڕه‌یی خۆی له‌باره‌ی بێتاوانناساندنی پارێزه‌رێكی هیلاری كلنتن ده‌ربڕی كاتێك دۆسییه‌ی (رێكخراوی تره‌مپ) له‌گه‌ڵ بانكێكی رووسی راده‌ستی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی كردبوو.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "سیستمی یاساییمان پڕه له گه‌نده‌ڵی، دادگاكان لایه‌نگری ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ساخته‌ن، نرخی گاز، سوته‌مه‌نی و خۆراك به‌رز بووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌چێت و مایكڵ سۆسمانیش بێ‌تاوان ده‌رده‌چێت".
ده‌سته‌ی سوێندخواردنی دادگا مایكڵ سوسمانی پارێزه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هیلاری كلنتن، كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای بێ‌تاوان له‌قه‌ڵه‌مدا، كاتێك زانیاری نادروستی راده‌ستی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی تره‌مپ و بانكی (ئه‌لفا)ـی رووسی كردبوو.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سوسمان رایگه‌یاند، ته‌واوی زانیارییه‌كانم به نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی دا، ده‌سته‌ی سوێندخواردنی دادگا بڕیاری خۆی به روونی راگه‌یاند.