ئه‌مه‌ریكا زانيار له‌باره‌ی چه‌كێكی نوێ بۆ ئۆكرانیا ئاشكرا ده‌كات
باسی ئه‌و به‌ڵێنه‌ش ده‌كات كه له‌وباره‌یه‌وه له ئۆكرانییه‌كان وه‌ریگرتووه

K24- هه‌ولێر:
كۆڵن كاڵ، بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی دووپاتیكرده‌وه، ئۆكرانییه‌كان تواناكاریان له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه سه‌لماندووه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشكه‌شیان كراوه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان به ئه‌مه‌ریكا داوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و چه‌كانه بۆ لێدان له‌ناو خاكی رووسیا به‌كارناهێنن، به‌ڵكو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به‌كارده‌هێنن، كه هێرشی سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
كاڵ ورده‌كاری به‌باره‌ی كاروانی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌شی بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "توانا سه‌ربازییه‌كانی كاروانی ئه‌مجاره‌ی هاوكارییه‌كان پێداویستی ئۆكرانیا بۆ تۆپهاوێژ و مووشه‌كه سه‌رده‌میه‌كان دابین ده‌كه‌ن"، كه به گوته‌ی خۆی، "له‌ناویان چوار سیسته‌می مووشه‌كی جۆری هیمارس هه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "كاتیۆشاكانی هیمارس و چه‌كه‌كانی دیكه كه به‌ره‌و ئۆكرانیا به‌ڕێكراون، بۆ ئه‌وه‌ن هه‌ر پێگه‌یه‌كی هێرشكارانه له‌ناو خاكی ئۆكرانیا پێیان بكرێته ئامانج" و دووپاتیكرده‌وه، "ئۆكرانییه‌كان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه، ئه‌و مووشه‌كانه بۆ به‌ئامانجكردنی ناو خاكی رووسیا به‌كارناهێنن و ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێیان هه‌یه، كه ئۆكرانییه‌كان پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازیانه‌ی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كراون، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا سه‌ركه‌وتنیان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه" و ئۆكرانییه‌كان سه‌لماندوویانه كه توانایه‌كی باشیان له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه هه‌یه.
بڕیاریشه پرۆسه‌ی راهێنانكردن به هێزه‌كانی ئۆكرانیا له‌سه‌ر به‌كارخستنی سیسته‌مه مووشه‌كییه‌كان و فێركردن له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه، كه ده‌توانرێت بۆ مه‌ودای 70 كیلۆمه‌تر هه‌ڵبدرێن، ماوه‌ی 3 هه‌فته بخایه‌نێت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كاروانه‌ی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا، 5 راداری دژه تۆپ، دوو راداری چاودێری ئاسمانی، 100 مووشه‌كی جۆری "جافلن" و 4 فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ری جۆری "mi-17" هه‌ن، وێڕای چه‌ندین پارچه‌ی یه‌ده‌گ گۆڕین و پێداویستییه‌كانی دیكه.
H.B