یه‌كه‌م هه‌نگاوی دروستکردنی 20 هەزار یەکە بۆ کرێنشینان تاووتوێكرا
سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان به كوالیتییه‌كی به‌رز و نرخێكی هه‌رزان جێبه‌جێ بكرێن
K24- هه‌ولێر:
لەیەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ دامەزراوەی "کان" تاوتوێی میکانزمی دروستکردنی یەکەکانی کرد، لەرووی کوالیتی و خەرجی و خزمەتگوزارییه‌وه.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و گوتی: محه‌مه‌د شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی حکومەت رایسپاردوون، پڕۆژەکان بە کوالیتییەکی باش و نرخێکی هەرزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دروست بکرێن، هەروەها پێویستە پڕۆژەکان ببنە نموونەیەك لەڕووی بنیاتنان و مەرجەکانی سەلامەتی و خزمەتگوزاری.
ئاشکرایشی کرد، سەرۆکی حکومەت رێگه نادات هیچ كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیر (واسته) سوودمەند بێت و ئەولەویەت بۆ کەسانی شایستەیە.
H.B