یه‌كه‌م هه‌نگاوی دروستکردنی 20 هەزار یەکە بۆ کرێنشینان تاووتوێكرا

سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی راسپاردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان به‌ كوالیتییه‌كی به‌رز و نرخێكی هه‌رزان جێبه‌جێ بكرێن

محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان

K24- هه‌ولێر:

لەیەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ دامەزراوەی "کان" تاوتوێی میکانزمی دروستکردنی یەکەکانی کرد، لەرووی کوالیتی و خەرجی و خزمەتگوزارییه‌وه‌.

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و گوتی: محه‌مه‌د شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی حکومەت رایسپاردوون، پڕۆژەکان بە کوالیتییەکی باش و نرخێکی هەرزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دروست بکرێن، هەروەها پێویستە پڕۆژەکان ببنە نموونەیەك لەڕووی بنیاتنان و مەرجەکانی سەلامەتی و خزمەتگوزاری.

ئاشکرایشی کرد، سەرۆکی حکومەت رێگه‌ نادات هیچ كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیر (واسته‌) سوودمەند بێت و ئەولەویەت بۆ کەسانی شایستەیە.

كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ دامەزراوەی
كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ دامەزراوەی "کان"
كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ دامەزراوەی
كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ دامەزراوەی "کان"
كۆبوونه‌وه‌ی دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی
كۆبوونه‌وه‌ی دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی "کان"
كۆبوونه‌وه‌ی دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی
كۆبوونه‌وه‌ی دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی "کان"

H.B