كاتی ته‌مبێكردنی پۆڵه‌ندا-ش هاتووه
"ره‌نگه كاتی ئه‌وه هاتبێت دان به‌و راستییه‌دا بنێین"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رووسیا-1 ی لایه‌نگری كرملین، پۆڵه‌ندا-ی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌بێته ئامانجی داهاتووی له‌شكركێشی رووسیا، له‌كاتێكدا شه‌ڕ له ئۆكرانیا درێژه‌ی هه‌یه و رووسیاش هیچ سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆی مسۆگه‌ر نه‌كردووه.
جولیا دێڤێس، رۆژنامه‌نووسی ده‌یلی بێست له تویتێكدا به‌شێك له به‌رنامه‌یه‌كی نوێی 60 خوله‌كی كه‌ناڵی رووسیا 1ی بڵاوكردۆته‌وه كه ئۆلگا سكابیڤا-ی پێشكه‌شكار ی به‌رنامه‌ی گفتوگۆی 60-خولهك كه یه‌كێكه له دیارترین پرۆپاگهندهكارهكانی ده‌وڵه‌تی رووسیا-یه ده‌ڵێت، پێویسته رووسیا دوای كۆتایی هێنانی ئه‌ركی سه‌ربازی له ئۆكرانیا، كه‌رامه‌تی وڵاتانی خۆرئاوا بشكێنێت و له پۆڵه‌ندا-ی دراوسێیه‌وه ده‌ستپێبكات، "كاتی ته‌مبێكردنی پۆڵه‌ندا هاتووه" ئه‌و وه‌های وتووه.

سكابیڤا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "هه‌ندێك هه‌واڵی ناخۆشم پێیه.. وێرای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكراو هه‌موو ئه‌و چه‌كانه له‌ناوده‌برێن كه ده‌گه‌یه‌نرێنه ده‌ست ئۆكرانییه‌كان، به‌ڵام ئه‌و گوژمه داراییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی ئۆكرانیا ده‌ینێرێت، هه‌ندێك ده‌رئه‌نجامی دیكه له جیهاندا ده‌خوڵقێنێت".
"ره‌نگه كاتی ئه‌وه هاتبێت دان به‌و راستییه‌دا بنێین كه ره‌نگه ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی سه‌ربازی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كۆتایی هاتبێت، به‌و مانایه‌ی شه‌ڕێكی راسته‌قینه‌مان ده‌ستپێكردووه: جه‌نگی سێیه‌می جیهانی، بۆیه ئێمه ناچارین نه‌ك ئۆكرانیا، به‌ڵكو ته‌واوی هاوپه‌یمانی ناتۆ له چه‌ك داماڵین" سكابیڤا وه‌های گوت.
به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت پڕۆپاگهندهكارانی رووسیا دركیان به‌وه نه‌كردبێت به‌پێی مادده‌ی 5ی ناتۆ، هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی ناتۆ، هێرشكردنه بۆ سه‌ر هه‌موو ناتۆ، پێویسته ناتۆ بچێته جه‌نگه‌وه دژی ئه‌و وڵاته كه هێرشی كردۆته سه‌ر ئه‌ندامه‌كه‌ی ناتۆ، كه‌واته ده‌شێت له‌شكركێشی رووسیا بۆ سه‌ر پۆڵه‌ندا ببێته هۆی وروژاندنی ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ ته‌واوی 30 ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
له‌نێو قسه‌كاندا ڤلادیمیر ئاڤاتكۆڤ ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای دیپلۆماتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كه یه‌كێك بوو له میوانی به‌رنامه‌كه هۆشداری خۆیدا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پشتگیری كێڤ ده‌كه‌ن، گوتی: "ئێوه باستان له جه‌نگی سێیه‌می جیهانی و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكیی و پۆڵه‌ندییه‌كان كرد له‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا، له‌راستیدا پێویسته قسه‌كانی ڤلادیمیر پوتن له‌یادنه‌كه‌ین كه وتی، هه‌ركه‌سێك هه‌وڵبدات ده‌ستوه‌رداته ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تییه سه‌ربازی-یه‌كه‌مان ئه‌وا باجێكی قورس ده‌دات".
به‌ڵام سكابیڤا قسه‌كانی به ئاڤاتكۆڤ، بڕی و وتی: "ئێمه هه‌رگیز ئه‌و قسانه‌ی پوتن-ی سه‌رۆك-مان بیرناكه‌ین، به‌ڵام له ئێستاوه ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌ریزدا وه‌ستاون تا هه‌وڵده‌ن ده‌ستوه‌رده‌نه ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تییه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا له‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا"، "ئێمه پێویسته كاربكه‌ین، به‌ڵام هێشتا نه‌مانتوانیوه له‌وه‌بگه‌ین چۆن ده‌توانین مامه‌ڵه‌بكه‌ین بێئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنین"، ئه‌و وه‌های وت.
ئۆلێگ ماتڤێچێڤ په‌رله‌مانتاری رووسیا كه یه‌كێكی دیكه له‌میوانه‌كان بوو، به توڕه‌ییه‌وه وتی: "ئه‌گه‌ر پۆڵه‌ندا ده‌ست به ده‌ستێوه‌ردانی دیكه بكات، ئه‌وا سنووری وڵاته‌كه‌ی بێ به‌ها ده‌كه‌ین و كه‌رامه‌تی له‌ناوده‌به‌ین".
پرۆپاگهندهكارانی رووسیا له‌كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌ته‌وه پرۆپاگه‌نده بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌ستیپێكردووه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی جاریش ده‌ڵێن: "به‌ریتانیا باجێكی قورس ده‌دات به‌هۆی تێوه‌گلانی له شه‌ڕی ئۆكرانیا".
له هه‌مانكاتدا پرۆفیسۆر ئه‌لێكس ڤێنینكۆ، توێژه‌ری پێشكه‌وتووی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه شه‌ڕی ئۆكرانیا "مه‌شقكردنه" بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره‌تر له ئاینده، "بۆ ئێمه شه‌ڕی ئۆكرانیا پرۆڤه‌یه، ده‌شێت پرۆڤهكردنێك بێت بۆ ململانێیه‌كی سه‌ختر له ئاینده‌دا، هێزی ئێمه تاقیده‌كه‌نه‌وه، چه‌كه‌كانی ناتۆ به‌راورد ده‌كه‌ن له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ به چه‌كانی ئێمه و ده‌رده‌كه‌وێت چه‌كی كام لایه‌ن به‌هێزترن" وه‌های وت.

به‌ڵام سكابیڤا قسه‌ی بۆ وته‌كانی ڤێنینكۆ زیادكرد و راسته‌وخۆ به‌ریتانیا-ی هێنایه ناوه‌وه و وتی: "من ته‌نیا مه‌به‌ستم پۆڵه‌ندا نییه، به‌ڵكو به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا-ش، هه‌موویان ریزیان به‌ستووه".
رووسیا -1 كه له‌لایه‌ن كرملین-ه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، زۆرجار وه‌ك ئامرازێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی پشتگیریكردنی مۆسكۆ به‌كاردێت بۆ ده‌رخستنی تێڕوانینی گشتی رووسیا، به‌رنامه‌ی60 ده‌قیقه-ی سكابیڤا كه دوێنی ئێواره 31ی ئایار په‌خشكرا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌یه گشتییه‌ی رووسیا بوو كه جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌ستی پێكردووه و ده‌بێت له ته‌مبێكردنی پۆڵه‌نداوه ده‌ست پێبكات.
ئه‌م پرۆپاگه‌ندانه له‌كاتێكدایه كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هێزی رووسیا نزیكده‌بێته‌وه له 100مین رۆژی شه‌ڕكردنیان له‌ناو خاكی ئۆكرانیا، وێرای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاوا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا رووسیا كۆتایی به‌كاری سه‌ربازی ده‌هێنێت و ئۆكرانیا داگیرده‌كات.
به‌ڵام رووسیا له‌سه‌ره‌تای رۆژانی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌وه جگه لهپێشكهوتنێكی به‌رچاو، هیچی نه‌چنییه‌وه و له هه‌فته‌كانی پێنجه‌می شه‌ڕه‌وه شكست له‌دوای شكست تۆماری ده‌كرد تا وایلێهات ناوچه‌كانی باكور و ده‌وربه‌ری كێڤ له‌ده‌ستبدات و پاشه‌كشه بكات و هێزه‌كانی بگوازێته‌وه بۆ به‌ری خۆرهه‌ڵات و باشوری ئۆكرانیا.
رووسیا له‌بری ئه‌وه‌ی به‌دوای كۆنترۆڵكردنی پایته‌خت-دا بگه‌ڕێت و بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی بهێنێت به ده‌سه‌ڵاتی ئۆكرانیا، ئێستا راسته‌وخۆ سه‌رقاڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌ی دۆنباس-ه له‌خۆرهه‌ڵات كه به‌شێكی پێشتر له‌ژێر كۆنترۆڵی یاخیبوانی ئۆكرانیادا بوون كه به پڕۆ- رووسه‌كان ناسراون و له‌لایه‌ن رووسیا هاوكاری ده‌كرێن.