بەهۆی دزەپێکردنی پرسیارەوە تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن

K24 - هەولێر:
بەهۆی دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێی ناوەندی، وەزارەتی پەروەردەی ئیتیحادی بڕیاریدا تاقیكردنەوەكان بۆكاتێكی نادیار دوابخرێت.
وەزارەتی پەروەردەی ئیتیحادی لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی بەڕێوبەرایەتییەکانی کردبوو بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێی ناوەندی دوابخرێت، ئەمەش بەهۆی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان، هەروەها لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەش بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە.
وەزارەتی پەروەردەی ئیتیحادی لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەکان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
