عێراق.. یه‌ك ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ر فڕێده‌درێته خواره‌وه
"حه‌به‌كانیش ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندار كرا بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق ئاشكرای ده‌كات، له رێگه‌ی پاراگلایدەری دروستكراوی ناوخۆ، هه‌وڵدرا یه‌ك ملیۆن ده‌نكه حه‌بی هۆشبه‌ر بپه‌ڕێندرێته‌وه ناو خاكی عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، پاراگلایدەرێكی دروستكراوی ناوخۆ یه‌ك ملیۆن ده‌نكه حه‌بی هۆشبه‌ری له ناوچه‌ی سه‌فوانی سه‌ر به پارێزگای به‌سره‌ی خستووه‌ته‌وه خواره‌وه، دوای راوه‌دوونانی له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان پاراگلایدەرهكه به‌ره‌و خاكی یه‌كێك له وڵاته دراوسێكان رایكرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌كاتی بینینی پاراگلایدەرێكی نامۆ له ئاسمانی ناوچه‌ی سه‌فوانی سه‌ر به پارێزگای به‌سره، تیمێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌واڵگری و لیوای 14ـی پاسه‌وانی سنوور چاودێری پاراگلایدەرهكه ده‌كه‌ن و دواجار ده‌یخه‌نه خواره‌وه.
هه‌واڵگری عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له رێگه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌وه به‌نیازبوون ئه‌و حه‌بانه ره‌وانه‌ی ناو خاكی عێراق بكرێت.
تاڵیب حه‌سوونه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی سه‌فوان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له نێوان سنووری عێراق و وڵاتیكی دراوسێ هه‌وڵدرا له رێگه‌ی پاراگلایدەرێكهوه یه‌ك ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ر بپه‌ڕێندرێته‌وه ناو خاكی عێراق، حه‌به‌كانیش ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندار كرا بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت.