بایدن پیرۆزبایی لە پێشمەرگەیەك دەکات
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌نێرێت

K24 - هه‌ولێر:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان ده‌كات و هیوای ژیانێكی ئاسووده‌ی بۆ ده‌خوازێت.
حوسێن مه‌هدی خورشید بارزانی، كه بۆ خوێندن چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا، توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌م له سكوڵی خوێندنی باڵای هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستبهێنێت، بووه‌ته جێی شانازی كۆشكی سپی و دوای هاتنه‌وه‌ی موقه‌ده‌م حوسێن-یش، نامه‌ی پیرۆزبایی پێده‌گات.

پێشتر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر پیرۆزباییان له هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م بوونی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌مجاره بایدن خۆی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی موقه‌ده‌م حوسێن ده‌كات و پیرۆزبایی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی لێده‌كات.
موقه‌ده‌م حوسێن به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی خوێندنم له كالیفۆرنیا ته‌واوكرد و له‌سه‌ر ئاستی قوتابییه بیانییه‌كان یه‌كه‌م بووم، جگه له‌وه‌ی به فه‌رمی پیرۆزباییم لێكراوه، توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونه‌كه‌شم، كه له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، كراوه‌ته بابه‌تی خوێندن له كۆلیژه‌كه.

گوتیشی: ئێستا گه‌ڕاومه‌ته‌وه و له كوردستان‌م، له رێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه په‌یامێكی بۆ كۆلیژه‌كه ناردبوو و داوای بڕوانامه‌م كردبوو، ئه‌وانیش هه‌واڵی منیان پرسیوه، منیش باسی ئه‌وه كردووه، كه منداڵێكی تازه‌مان له‌دایك بووه، دوای ئه‌وه كۆلیژه‌كه له راپۆرتی تایبه‌ت به‌خۆیان جگه له بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌م، باسی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌شمیان كردووه.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بایدن نامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی بۆ نووسیووم و تێیدا پیرۆزبایی له‌دایكبوونی منداڵه تازه له دایكبووه‌كه‌م لێ ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هیوای داهاتوویەکی تەندروست و بەختەوەر بۆ تۆ و خێزانەکەت دەخوازم.
