"بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه راسپێردراوین"
"کەمتەرخەمى لەهیچ بەڕێوەبەر و کەس و لایەک قبوڵناکەین، بەتایبەتى لە پرسى دابینکردنى ئاوى پاک بۆ ماڵان"
K24-هه‌ولێر:
پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە راسپێردراون بۆئەوەى ئەوەى لەتوانادابێت و لەخزمەتى هاووڵاتیاندا دابن.
پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تییدا هاتووه، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەم ئاوی و رووبەڕووبوونەوەی گرفتەکانى وشکەساڵی کۆبوونەوەیەک به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاندووه، "کەمتەرخەمى لەهیچ بەڕێوەبەر، کەس و لایەک قبوڵ ناکەین، بەتایبەتى لە پرسى دابینکردنى ئاوى پاک بۆ ماڵان".
هه‌روه‌ها پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لەلایەن مه‌سرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە راسپێردراون ئەوەى لەتوانادابێت و بەزیادیشەوە لەخزمەتى هاووڵاتیان دابن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بەهیچ شێوەیەک لە جێبەجیکردنى ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکان کەمتەرخەمى لە هیچ بەڕێوەبەر، کەس و لایەک قبوڵ ناكرێت، بەتایبەتى لە پرسى دابینکردنى ئاوى پاک بۆ ماڵان، هەرکەس کەمتەرخەم بێت ئەوا بەدڵنیاییەوە ئیجرائاتى لەگەڵدا دەکرێت.