هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه ئاو وه‌ك كارتی گوشار دژی به‌غدا به‌كاربێنیت
كۆمپانیایه‌كی سویسری هاتۆته هه‌ولێر بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران
K24 - ھەولێر
به‌غدا تادێت گوشاره ئابوورییه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان توندتر ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئیستا به دووری ده‌زانێت ئاو له‌سه‌ر به‌غدا بگرێته‌وه و كۆمپانیه‌كی سویسریش هاتۆته هه‌ولێر به ئامانجی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش داوای لێكردووه نرخه‌كانی خۆی بۆ گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بخاته‌ڕوو.