مەسرور بارزانی: لەو مەترسیانەی هەرەشەن بۆ سەر ژینگە و هەسارەی زەوی تێدەگەین
سەرۆکی حکومەت لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە هەموومان پێکەوە بۆ پاراستن و خۆ گونجاندن لەگەڵ ژینگە و سروشت کار بکەین.
مەسرور بارزانی لە نوێترین تویتیدا رایگەیاند، لە رۆژی جیهانی ژینگەدا لەو مەترسیانەی هەرەشەن بۆسەر ژینگە و هەسارەی زەوی تێدەگەین.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "پێویستە هەموومان پێکەوە بۆ پاراستن و خۆ گونجاندن لەگەڵ ژینگە و سروشت کار بکەین".
On this #WorldEnvironmentDay, we understand the challenges that threaten the environment and the planet as a whole. We must all join hands to protect and live in harmony with our natural environment. #OnlyOneEarth pic.twitter.com/IbSTl6pwkM
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) June 5, 2022
هەموو ساڵێک 5ی حوزەیران لە سەرانسەری جیهان یادی ڕۆژی جیهانی ژینگە دەکرێتەوە، مەبەست لە دەستنیشانکردنی ئەم رۆژە هۆشیارکردنەوەی خەڵکیە سەبارەت بە تێکچوونی بارودۆخی ژینگە و هاندانیان بۆ گرتنەبەری چالاکی ژینگەیی ئەرێنی و هاوکاریکردن لە بونیاتنانی داهاتوویەکی باشتر.