په‌كه‌كه پێشمه‌رگه‌یه‌كیان له شنگال رفاند
به سێ ئۆتۆمبێل هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ناو خانه‌داوه‌كه‌ی رفاندوویانه
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه پێشمه‌رگه‌یه‌كیان له‌ناو ماڵه‌كه‌ی رفاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، چه‌كدارانی په‌كه‌كه به سێ ئۆتۆمبێل هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه به ناوی (خالید ره‌شۆ به‌ره‌كات) له ناحیه‌ی گرعوزێر له سنووری شنگال و له‌ناو خانه‌واده‌كه‌ی بردوویانه‌ته ده‌ره‌وه و تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه.
خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ش بۆ كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان مۆڵه‌تی 24 كاتژمێریان به چه‌كدارانی په‌كه‌كه داوه، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه رفێندراوه‌كه ئازاد بكه‌ن، ئه‌گینا هه‌ڵوێستێكی دیكه‌یان ده‌بێت.
H.B