په‌یكه‌ری لێدانه‌سه‌ره‌كه‌ی زێدان له‌ ماتیرازی له‌ مۆندیالی 2022 نماییش ده‌كرێت

په‌یكه‌ی لێدانی كه‌له‌سه‌ره‌كه‌ی زێدان له‌ ماتیرازی. مۆندیالی 2006
په‌یكه‌ی لێدانی كه‌له‌سه‌ره‌كه‌ی زێدان له‌ ماتیرازی. مۆندیالی 2006

پەیکەری لێدانە بەناوبانگەکەی زیدان لە ماتێرازی کە لە ساڵی 2013 لە دەوحە داندرا ئەو کاتە دوای چەند رۆژێک لە ژێر فشاری خەڵکی پەیکەرەکە لادرا و هەڵگیرا، بەڵام ئێستا قەتەر دەیەوێت بەر لە دەستپێکی مۆندیال ئەو پەیکەرە برۆنزیەی زیدان لە شوێنێکی دەوحە دابنێتەوە، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی قەتەر دەڵێت: زیدان نمونەیەکی گەورەیە بۆ جیهانی عەرەبی و هاوڕێیەکی گەورەی قەتەرە.

لە ساڵی 2013 پەیکەرێک بۆ لێدانە بەناوبانگەکەی زیدان لە ماتێرازی لە دەوحە دانرا، بەڵام دوای تەنیا چەند رۆژێک پەیکەرەکە لەژێر فشار و رەخنەی خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لادرا، بەشێک لە خەڵکی قەتەر پێیانوابوو دەچێتە قاڵبی بتپەرستیەوە و بەشێکیش پێیوانوابوو کە ئەم پەیکەرە هاندانە بۆ توندووتیژی، ئێستاش دوای نۆ ساڵ قەتەر بەنیازە ئەو پەیکەرە لە شوێنی خۆی دابنێتەوە کە لە مۆزەخانەی قەتەر هەڵگیرابوو.

ئەل مەیاسە بنت حەمەد بن خەلیفە ئال سانی کە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی قەتەرە رایگەیاند بەنیازن ئەو پەیکەرە جارێکی دیکە دابنێنەوە کە بەرزی پەیکەرە برۆنزیەکە پێنج مەترە و ناونراوە کودەتا، بەڵام شوێنی پەیکەرەکە دەگۆڕدرێت پێش ئەوەی وڵاتەکە میوانداری مۆندیالی 2022 بکات.

به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی قه‌ته‌ر هاته‌ ده‌نگ

ئەل مەیاسە بنت حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی قەتەرە ده‌ڵێت: پەیکەرەکە لە دژی هونەری گشتی نەبوو، زیاتر هۆکارەکە ئەوە بووە کە شوێنەکەی گونجاو نییە بۆیە لادراوە، ئێستا بڕیار دراوە دووبارە دابنرێتەوە، زیدان هاوڕێیەکی گەورەی قەتەرە و نمونەیەکی گەورەیە بۆ جیهانی عەرەبی، لەگەڵ پەیکەری زیدان باس لە فشاری وەرزشوانان دەکەین لە پاڵەوانیەتیە گەورەکان و گرنگی مامەڵە کردن لەگەڵ پرسەکانی تەندروستی و دەروونی.

كێ په‌یكه‌ره‌كه‌ی دروست كردبوو؟

پەیکەرەکەی زیدان لەلایەن هونەرمەندی فەرەنسی لە دایکبووی جەزائیرعادل عەبدولسەمەد دروستکراوە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین پەیکەرە وەرزشییەکانی جیهان، ئەوکاتەی زیدان لە مۆندیالی 2006 لە مارکۆ ماتێرازی ئیتاڵی دا و بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرا و ئیتاڵیا ناسناوەکەی بردەوە.

ئەم پەیکەرەی زیدان تاکە پەیکەر نەبوو کە مشتومڕێکی زۆری لەسەر کرا، یەکێکی دیکە لەو پەیکەرانەی رەخنەی لێگیرا پەیکەرێکی برۆنزی بوو کە وێنەی کۆرپەیەکی هەڵگرتبوو لە ساڵی ٢٠١٣ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی دەوحە دانرا بەڵام بەهۆی رەخنەکانەوە ئەو پەیکەرە بە دار شاردرایەوە و لە ساڵی ٢٠١٨شدا بە یەکجاری لادرا.

Fly Erbil Advertisment