پارتی و یه‌كێتی: بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور پێویسته ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان بكرێت
پارتی و یه‌كێتی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان، هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ده‌ست به ئاماده‌كاریی یاسایی بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك دوو پرسی گرنگی نیشتمانی پێویستییان به گفتوگۆی زیاتر و سازانی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی گشتگیر.
پارتی و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا وێڕای تاوتوێكردنی پرسی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریان دا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولایان له باره‌ی پرسه جێبایه‌خه‌كانیان به‌رده‌وام بێت.