وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره
k24-هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، لاڤرۆڤ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئاوی بۆ هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ وڵاتانی جیهان، گه‌یشته توركیا.
ئاژانسی فرانس پرێس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لاڤرۆڤ له توركیا گفتوگۆ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئاوی بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا له رێگای ده‌ریای ره‌شه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی جیهان، ده‌كات.
ئاماژه به‌وه كرا، سبه‌ی 8ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش ئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆده‌بێته‌وه.