نێچیرڤان بارزانی: پێشمه‌رجی مانه‌وه‌ی عێراق چه‌سپاندنی مافی پێكهاته‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له خولی یازده‌هه‌مینی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوور و نه‌رمی نواندن و به‌یه‌كه‌وه گونجانه و هه‌رێمی كوردستان جگه له داوای مافه ده‌ستوورییه‌كانی هیچ داوایه‌كی دیكه‌ی نییه و ته‌نیا رێگه‌ش بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له‌م دۆخه‌ی ئێستا تێی كه‌وتووه، جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره.
ئه‌مڕۆ به به‌شداری سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا 190 قوتابی بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیی زانكۆیان پێبه‌خشرا و له‌و ژماره‌یه 32 قوتابییان ئه‌فغانین و دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی گه‌ڕایه‌وه كابووڵ، وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشت و به‌شێكیان بۆ ته‌واوكردنی خوێندن روویان له سلێمانی كردبوو.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا، پیرۆزبایی له ده‌رچووانی زانكۆكه كرد و به تایبه‌تیش پیرۆزبایی له‌و 32 قوتابییه ئه‌فغانییه كرد، كه له سلێمانی زانكۆیان ته‌واو كردووه.

نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی وت: سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه ده‌رفه‌تیان ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه له‌م زانكۆیه بخوێنن، چ ئه‌وانه‌ی له ئه‌مه‌ریكاوه یارمه‌تیان دان، چ سه‌رۆك كۆماری عێراق، كه من ئاگادارم زۆر به په‌رۆشه‌وه بوو بۆ هێنانی ئه‌م قوتابیانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان له ده‌ست نه‌چێت. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له دامه‌زرێنه‌ری زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی، هاوڕێ و برای خۆشه‌ویستم سه‌رۆك كۆماری عێراق، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌م، كه هه‌میشه كار ده‌كات بۆ پێشكه‌وتنی ئه‌م زانكۆ گرنگه‌ی كوردستان و عێراق.
ئه‌وه‌شی وت: ده‌رچووان ئه‌مڕۆ قۆناغێكی نوێی ژیانتانه، دنیای ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ پڕه له ئاسته‌نگ، به‌ڵام پڕیشه له ده‌رفه‌ت، ئێوه بڕوانامه‌یه‌كی گرنگتان پێیه و ده‌توانن له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به دواڕۆژێكی گرنگ بكه‌ن بۆ خۆتان و وڵاته‌كه‌تان. كار په‌یدا بكه‌ن و هه‌ر ده‌رفه‌تێكی كار كه ده‌ستتان كه‌وت، له ده‌ستیی مه‌ده‌ن.
وتیشی: داواتان لێده‌كه‌م ببنه بنیاتنه‌ری دنیاییهكی نوێ، دنیاییه‌ك كه كوڕ و كچ تێیدا به‌شدار و هاوكارن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه، نه‌وه‌ی رابردوو خه‌باتێكی زۆریان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه له‌وان باشتر بژین، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه ئێوه ئه‌مڕۆ گه‌شبینی بڵاوبكه‌نه‌وه و ئامانجتان ئه‌وه بێت ژیانی خۆتان خۆش بوێ و متمانه‌تان به كار و تواناتان هه‌بێت و كاری ئێوه كۆتایی نه‌هاتووه و به‌رپرسیارێتیتان پرۆسه‌یه‌كی بێ كۆتاییه و كاری ئێوه ئه‌مڕۆ ده‌ست پێده‌كات و پێویسته كۆڵ نه‌ده‌ن و به دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێوه‌یه. ئامانجی ئێوه ده‌بێت گه‌وره بێت و ده‌بێت گۆڕینی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باشتر و گۆڕینی به‌ڕێوبردنی وڵات بۆ بهڕێوبردنێكی باشتر ده‌بێت ئامانجی ئێوه بێت.
هه‌روه‌ها وتی: ئێوه خه‌ڵكی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقن و هه‌ندێكیشتان هی ده‌ره‌وه‌ن و ئێوه پێكه‌وه بوون و ئه‌م زانكۆیه ئێوه‌ی پێكه‌وه كۆكرده‌وه و ئێوه فێربوون سه‌ركه‌وتن له پێكه‌وه‌بووندا ئاسانتره و ئه‌و پێكهوهبوونهی فێری بوون بیبه‌ن بۆ هه‌موو عێراق و پێویسته هاوبه‌شی و پێكه‌وه كاركردن بكه‌نه كه‌لتوور و ئێوه ده‌توانن هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ربن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.

له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی: پێشكه‌وتنی وڵات له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ده‌ستپێده‌كات و زۆر گرنگه زانكۆكان ئاماده‌یی زیاتریان هه‌بێت و بێ هیوا نه‌بن و وڵاته‌كه‌تان به‌جێ مه‌هێڵن و ببنه هێزی نه‌هێشتنی كێشه‌كان و دڵنیابن دنیایه‌كی باش له خۆیه‌وه درووست نابێت و به‌ڵكو پێویسته به له خۆبردوویی و كاری ئێوه درووست ده‌بێت. ئێوه ده‌بێت ئێره بكه‌نه شوێنێكی باشتر بۆ هه‌موومان.
هه‌روه‌ها وتی: له سه‌ر ئاستی سیاسی له هه‌رێم و عێراق ته‌نیا رێگه بۆ پێكه‌وه‌ژیان یه‌كتر قبووڵكردن و یه‌كتر خوێندنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه نه‌رم و نیانی نواندنه و جگه له لێبورده‌یی بژارده‌ی دیكه‌مان نییه. وڵات ئێستا له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به ئاشتیی و پێكه‌وه ژیان هه‌یه و ئه‌ویش مه‌رجی هه‌یه، كه بریتییه له ویستیی له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن.

وتیشی: له عێراقدا ئێمه و هه‌موو پێكهاته‌كان، یه‌ك ده‌ستوور و یه‌ك وڵات كۆمان ده‌كاته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مێژووییه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه، داهاتوو و چاره‌نووسیشمان له چوارچێوه‌ی سنووری عێراقدا هاوبه‌شه. عێراقی نوێی فیدراڵ، كه سیسته‌مێكی نوێی فیدراڵی دیموكراتی هه‌یه به هه‌وڵی هه‌مووان و به به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان بووه. پێشمه‌رجی مانه‌وه‌ی عێراق بریتییه له‌پاراستن و چه‌سپاندنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان، ئێمه وه‌ك هه‌رێم چاره‌ی كێشه‌كان له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردا ده‌بینینه‌وه و داخوازییه‌كانمان ده‌ستوورین و مافن و شتێكی زیاتر له‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه داوامان نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی وت: وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بانگهێشتی كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به سه‌روه‌ركردنی یاسا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بده‌ین، ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك و ویستمان هه‌یه و هه‌نگاومان ناوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و له‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بین تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێك و عێراق له‌م هه‌لومه‌رجه ده‌رباز ده‌كه‌ین.