دژه‌ تیرۆری كوردستان: په‌لاماره‌كه‌ی هه‌ولێر درۆنی بۆمبڕێژكراو بووه‌

شوێنه‌واری په‌لاماره‌كه‌
شوێنه‌واری په‌لاماره‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر پیرمام له‌ رێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو بووه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، په‌لاماره‌كه‌ كات (09:35) خوله‌كی ئه‌مشه‌و بووه‌ و له‌ ئاكامدا 3 هاووڵاتی به‌ سووكی بریندار بوونه‌.

 

Fly Erbil Advertisment