ئومێد خۆشناو سه‌رچاوه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
"سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه ده‌كه‌ین، هه‌ولێر هه‌میشه ئارامه"
K24 – هه‌ولێر:
دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر پیرمام له رێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، په‌لاماره‌كه كات (09:35) خوله‌كی ئه‌مشه‌و بووه و له ئاكامدا 3 هاووڵاتی به سووكی بریندار بوونه.
له‌مباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، جارێكی دیكه گرووپه تیرۆریستییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه په‌لاماری هه‌ولێریاندا.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، كاتژمێر 9:35 خولهك له رێگه‌ی درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – پیرمام هێرشكرایه سه‌ر هه‌ولێر، خۆشبه‌ختانه 3 هاووڵاتی به سووكی بریندار بوون.
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دڵنیایی به خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌ده‌ین ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ن، به چاوكراوه‌یی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ده‌كه‌ن.
خۆشناو گوتی: "تیرۆریستان ناتوانن زه‌فه‌ر به هه‌ولێر ببه‌ن، پێویسته حكومه‌تی عێراقی چاره‌سه‌ری ناوچه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان بكات، كه گرووپ و میلیشیاكان ئه‌و شوێنانه به‌كار ده‌هێنن تاوه‌كو له ریگه‌یه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر". ده‌شڵێت: "حكومه‌تی عێراق ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی له‌سه‌ر شانه رێكه‌وتنی ئه‌منی له‌باره‌ی ئه‌م ناوچانه‌وه بكات، تاوه‌كو ئه‌و میلیشیانه هێرشی تیرۆریستی له‌وێوه ئه‌نجام نه‌ده‌ن".
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: "سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه ده‌كه‌ین، هه‌ولێر هه‌میشه ئارامه".