یۆنامی: پەلامارەکەی شەوی رابردوو کردەیەکی دیکەی بێ باکانەیە
"گەر ئەنجامدەران ناسراون، بانگیان بکەن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەن"
K24 - هەولێر:
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پەلامارەکەی شەوی رابردوو پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عێراق پێویستی بە هێزی چەکداری خۆسەپێن نییە.
یۆنامی، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕێگای هەولێر-پیرمام تەقیەوە و برینداربوونی هاووڵاتییان و زیانی ماددەی لێکەوتووە.
یۆنامی باسی لەوەش کرد، "پەلامارەکە کردەوەیەکی دیکەی بێباکانەیە. پێشتریش وتمان، عێراق پێویستی بە هێزی چەکداری خۆسەپێن نییە".
لە تویتەکەی یۆنامیدا باس لەوە کراوە، "گرنگە دەسەڵاتی دەوڵەت بچەسپێت. گەر ئەنجامدەران ناسراون، بانگیان بکەن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەن."
شەوی رابردوو جارێکی دیکە پەلاماری شاری هەولێر درا، دژه تیرۆری كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، پهلامارهكه بۆ سهر رێگهی سهرهكی ههولێر – پیرمام، له رێگهی درۆنی بۆمبڕێژكراو بووه.