رووسيا: تيرۆريستان ده‌يانه‌وێت خۆيان كۆبكه‌نه‌وه
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى رووسيا رايگه‌ياند، تيرۆريستان له سووريا ده‌يانه‌وێت خۆيان كۆبكه‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى رووسيا رايگه‌ياند، تيرۆريستان له سووريا ده‌يانه‌وێت خۆيان كۆبكه‌نه‌وه.
له لێدوانێكيدا كه ئاژانسى ئينتهرفاكسى رووسيايى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ژه‌نه‌راڵ ڤاليرى جيراسيموڤ، رايگه‌ياندووه، تيرۆريستانى سووريا ده‌يانه‌وێت خۆيان كۆبكه‌نه‌وه و ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بۆ قۆناغى نوێ خۆيان ئاماده بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: قۆناغى داهاتوو جێى نيگه‌رانييه و پێويسته به وردييه‌وه چاودێرى هه‌موو جووڵه‌يه‌كى تيرۆريستان بكرێت.
رووسيا يه‌كێكه له كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى قه‌يرانى سووريا و له رێگه‌ى پشتيوانى سه‌ربازى و لۆجستى و سياسييه‌وه داكۆكى له مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا ده‌كات.