کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە پەلامارەکەی سەر هەولێر
"نابێت لە عێراقدا جێگە بۆ ئهوانه هەبێت کە ئاژاوه و توندوتیژی پەرە پێدەدەن"
K24 - هەولێر:
شەوی رابردوو 8ـی حوزەیرانی 2022، بە درۆنی بۆمبرێژکراو هێرش کرایە سەر رێگەی سەرەکی هەولێر – پیرمام و لە ئاکامدا سێ هاوڵاتی بریندار بوون، دواتر بەشێک لە دیپلۆماتکاران و نێردەی وڵاتان هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە هێرشەکە راگەیاند.
دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئیدانەی هێرشەکەی کرد و گوتی: "کردەوەیەکی دیکەی بێمانای توندوتیژی بوو. شانشینی یەکگرتوو شانبەشانی هەرێمی کوردستان لەدژی ئەو دەستدرێژیە دەوەستێتەوە."
I condemn last night’s attack on #Erbil and the #KRI. It was another senseless act of violence. The United Kingdom 🇬🇧 stands alongside the KRI against this aggression.
— David Hunt (@DavidHuntFCDO) June 9, 2022
یۆنامی، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، "پەلامارەکە کردەوەیەکی دیکەی بێباکانەیە. پێشتریش وتمان، عێراق پێویستی بە هێزی چەکداری خۆسەپێن نییە، گرنگە دەسەڵاتی دەوڵەت بچەسپێت. گەر ئەنجامدەران ناسراون، بانگیان بکەن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکەن."
Bomb-laden drone hit Erbil-Pirmam road, causing civilian injuries and damage. Another reckless act. As stated before, Iraq does not need self-proclaimed armed arbiters. Asserting State authority is essential. If the perpetrators are known, call them out and hold them to account.
— UNAMI (@UNIraq) June 8, 2022
هەژماری فەرمی هێزەکانی هاوپەیمانان لە تویتێکدا نووسیویەتی: "هێرشەکەی شەوی رابردوو کە کرابوویە سەر شەقامێکی قەرەباڵغی هەولێر هاووڵاتی مەدەنی بریندار کرد و ژیانی دەیانی دیکەشی خستە مەترسییەوە، نموونەیەکی دیکەی گوێنەدانی خراپەکارانە بەرامبەر گەلی عێراق و سەروەری وڵاتەکە.
The attack on a busy street in Erbil last night that injured civilians & endangered many others is another example of the utter disregard malign actors have for the people of Iraq & the country's sovereignty. https://t.co/l8o528dUKe
— Inherent Resolve (@CJTFOIR) June 9, 2022
لەلایەکی دیکەوە، مارک برایسۆن-ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتێکدا سەبارەت بە هێرشەکەی سەر هەولێر رایگەیاند، "ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێر دەکەم، هێرشێکی دیکەی قبوڵنەکراوە کە وادەردەکەوێت خەڵکی مەدەنی کردووەتە ئامانج. نابێت لە عێراقدا جێگە بۆ ئهوانه هەبێت کە ئاژاوه و توندوتیژی پەرە پێدەدەن".