سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر پیرمامی كرد و رایگه‌یاند، له‌و بڕوایه‌داین، دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت".
ده‌قی په‌یامه‌كه
په‌یامێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین، كه شه‌وی چوارشه‌ممه 8 له‌سه‌ر 9ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پاته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوون و چه‌ند ئۆتۆمبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین، كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو جارێك پشتگیریی ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق زیاتر توند بكرێن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ده‌ستیان له‌م جۆره هێرشانه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
9/6/2022