37 ساڵ به‌سه‌ر یادی شه‌هیدانی زێوه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێمی كوردستان یادی 37 ساڵه‌ی شه‌هیدانی بۆردومانی ئۆردوگای زێوه و یادی 59 ساڵه‌ی تاوانی نۆی حوزه‌یرانی 1963ی سلێمانی تێپه‌ڕده‌بێت.

له 9ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1963 له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی و سه‌ركوتكردنی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان، سوپای عێراق به سه‌ركردایه‌تی زه‌عیم سدیق، له شاری سلێمانی پۆلێك هاووڵاتی گوله‌باران كرد.

هه‌روه‌ها 37 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و رۆژی 9ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1985، هه‌شت فڕۆكه‌ی جه‌نگی رژێمی به‌عس به چڕی بۆردومانی ئۆردوگای زێوه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد.

له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا، 119 هاووڵاتی ئاواره‌ی كورد شه‌هید بوون و زیاتر له 500 هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.

پێشتر سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا له باره‌ی ئه‌و دوو كاره‌ساته‌وه رایگه‌یاندبوو، " دوژمن پێیوابوو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سووتاندنی ژن و منداڵ و ئازادیخوازانی كورد، دەتوانێ ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ بەردەوامبوونی لە خەبات تێبشكێنێت، بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، زۆر لە زەبروزەنگ و فڕۆكە و ئاگر و ئەشكەنجەی دوژمن بەهێزترە. دواجاریش چارەنووسی دوژمن و نەیارانی گەلەكەمانمان بینی و ئیرادەی بەرزی گەلەكەمان بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەركەوت".

ئۆردوگای زێوه، ده‌كه‌وێته ده‌شتی مه‌رگه‌وه‌ڕی سه‌ر به شاره‌دێی سلیڤانا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ئاوارانه‌ی له باشووری كوردستان له‌ده‌ست سته‌مكارییه‌كانی رژێمی رووخاوی عێراق روویان له كۆماری ئیسلامی كردبوو، له‌و ئۆردوگایه نیشته‌جێكرابوون، زۆربه‌یان بارزانی، نێروه‌یی، دۆسكی، رێكانی و چه‌ند هۆزێكی دیكه بوون. له 6ی حوزه‌یرانی ساڵی 1985، له‌لایه‌ن 8 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی عێراقه‌وه به بۆمبی ناپاڵم بۆردومانكرا.
