"ئیرادەی گەلی كوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە لەق ببێت"
"وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و هاوسۆزیى خۆمان بۆ هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر و هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین"
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، "هاوسۆزیى خۆمان بۆ هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر، ده‌رده‌بڕین".
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئیرادەی گەلی كوردستان له‌به‌ره‌وپێشچوون، ئاوه‌دانی، پێکەوەژیان، ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیه لەق ببێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
به‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه ده‌كه‌ین كه شه‌وى ڕابردوو ۲۰۲۲/٦/۸ به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو، به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی كوردستان و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی برینداربوون و زیانیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێک کەوت كه سوپاس بۆ خواى گه‌وره هیچ زیانێكى گیانیى لێنه‌كه‌وته‌وه.
ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و هاوسۆزیى خۆمان بۆ هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر، هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارەکان له حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکه‌ین، بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جدی بگرنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه‌نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریى وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان.
ئیرادەی گەلی كوردستان له‌به‌ره‌وپێشچوون و ئاوه‌دانی و پێکەوەژیان و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیه لەق ببێت.
سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانی كوردستان
2022/6/9